ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی ژووری کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 06 شوبات 2024 09:59

بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ ئەنجومەنی تازەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ئەمڕۆ 6/2/2024 فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی ژووری کرد، لە لایەن گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور و کامەران سەڵاح باجگر جێگری سەرۆك و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتیەك بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.

ئه‌م بابه‌ته‌ 34 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌