رێککه‌وتی 12/5/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کارگێڕی بواری گومرکی له‌تورکیا کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک پشکنه‌ری گومرکی سه‌ر بهوزارهتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی کارگێڕی خاڵی گومرکی نێوده‌وڵه‌تی خابوور پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، به‌خێرهێنانی شاندی میوانى کرد، که به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی کارگێڕی خاڵی گومرکی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم سه‌ردانی ژووریان کردبوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی پێدا و ، وتی:"ئێمه وه‌ک ژووری بازرگانی هه‌ولێر هه‌میشه هه‌وڵمان داوه، په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین، هه‌ڵبه‌ت پێشخستنی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش که‌وتۆته ئه‌ستۆی هه‌ردوو خاڵی سه‌ر سنووری هاوبه‌شی ئیبراهیم خه‌لیل و خابوور."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز تورکای یهلهان یاریده‌ری پارێزگه‌ی شرنا‌خ و به‌رپرسی گومرکی خابوور که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی راگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا و ئاماژه‌ی بهپێشچوونی کار‌و چالاکییه ئابوورییه‌کانی سه‌رسنووری هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا کرد، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رۆڵی ژووری له‌پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا به‌رز نرخاند.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.