ئایزۆ (ISO 26000) سیسته‌مێکی تازه‌یه لهمواسهفاتی رێژه‌یی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رهه‌مهێناندا، به‌ئامانجی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌رێگه‌ی جێبه‌جێکردنیدا، به‌هۆی ئه‌و سوودانه‌ی هه‌یه‌تی بۆ کارکردن.
ئامانجی ئایزۆ 26000 یارمه‌تیدانی دامه‌زراوه‌کانه له پشکداریکردن له‌گه‌شه‌کردنی یه‌ک له‌دوای یه‌کدا، هه‌روه‌ک ئامانج لێی هاندانی دامه‌زراوه‌کانه تاکو دوورتر لهپابهندبوونه یاساییه‌کانیان هه‌نگاو بنێن، چونکه پابه‌ندبوون به‌یاسا ئه‌رکێکی سه‌ره‌کییه له‌سه‌ر هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ک، هه‌روه‌ها به‌شێکی سه‌ره‌کییه له‌به‌رپرسیاری کۆمه‌ڵایه‌تی.
جێی ئاماژه‌یه، جێبه‌جێکردنی ئایزۆ 26000 چه‌ندین سوودی جۆراجۆری هه‌یه که‌ئه‌مانه‌ن:
* نیشانه‌ی کێبڕکێکردن.
* متمانه
* توانای راکێشان و پارێزگاریکردن له‌ئه‌ندام و کرێکار و کڕیار و مامه‌ڵه‌چی و به‌کارهێنه‌ران.
* پارێزگاریکردن له‌توانای فه‌رمانبه‌ران و پابه‌ندبوونیان بهبهرههمهکانیانهوه.
* روویه‌کی وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نموڵکه‌کان و پاره‌به‌خشه‌کان و چاودێران و کۆمه‌ڵگه‌ی داراییه.
* دروستبوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان کۆمپانیاکان و حکومه‌ته‌کان و راگه‌یاندن و هاورده‌کاران و پسپۆران و کڕیاره‌کاندا له‌سنووره‌کانی کارکردن‌دا.
چۆنێتی سوودمه‌ندبوون لهمواسهفاتی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئایزۆ 26000؟
مواسه‌فاتی ئایزۆ رێنوێنی پێشکه‌ش به‌هه‌موو جۆره‌کانی دامه‌زراوه‌کان ده‌کات بێ گوێدان به‌قه‌باره و پێگه‌یان له :
* چه‌مک و پێناسه و ده‌سته‌واژه‌کانی په‌یوه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
*پاشخان و ئاڕاسته و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی.
* بنه‌ما و په‌یڕه‌وکردنی په‌یوه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی.
*بابه‌ته بنه‌ڕه‌تی و پرسه‌کانی په‌یوه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی.
* یه‌کگرتن و جێبه‌جێکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیری هه‌ڵسوکه‌وتکردنی به‌رپرسانه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا له‌رێی دامه‌زراوه و سیاسه‌ت و راپه‌ڕاندنی کاره‌کاندا له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌ی کاریگه‌رییه‌کانیدا.
* ده‌ستنیشانکردن و به‌شداریپێکردنی خاوهنبهرژهوهندییهکان.
*به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندی سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی و ئاستی به‌جێهێنانیان و گه‌یاندنی ئه‌و زانیاریه جۆراوجۆرانه‌ی که په‌یوه‌ستن به‌به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، رێککه‌وتی25/4/2013، به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی کوردستان وانه‌وتنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی بابه‌تی ئایزۆ 26000 و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یه‌کانی له‌کوردستان، ساز کرا.
وانه‌وتنه‌وه‌که، که به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و ده‌سته‌ی کۆنتڕۆڵی جۆری هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتی (پێکه‌وه بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه) له‌هوتێل شیراتۆنی هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، تێدا به‌ڕێز سه‌رکه‌وت حاجی جه‌مال به‌زاز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌کارگێڕانی ژوور و وه‌ک نوێنه‌ری ژووری بازرگانی و، نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک لهدامودهزگه په‌یوه‌نداره‌کان له‌عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یبوون.
وانهوتنهوهکهش له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری سوێدی تایبه‌تمه‌ند مارتن نیورێتهر وترایه‌وه و، تێدا به‌تێروته‌سه‌لی باسی له‌بنه‌ماکانی به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می کار کرد، به‌شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه به‌شێکی گرنگه و پێویسته له‌پڕۆسه‌ی داڕشتنی کاری بازرگانیدا له‌به‌رچاوبگیرێت.
پاشان پرۆفیسۆر مارتن نیورێتهر بابه‌ته‌کانی (ئایزۆ 26000)ی بۆ ئاماده‌بووان شیکرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌م پڕۆگرامه له 1/11/2010 ده‌رچوو و تێدا هاتووه که (ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ده‌ن، پێویسته که به‌ڵگه‌کان له‌باره‌ی تێگه‌یشتنیان بۆ به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌مک و ناوه‌ڕۆک و پێناسه‌ی ئایزۆ بخه‌نه روو، به‌وه‌ی به‌یه‌کگه‌یاندنی به‌رده‌وامیان له‌ستراتیژییه‌تی کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌وه هه‌بێت.)
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر نیورێتهر له‌ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی وانهوتنهوهکدا، باسی له‌چۆنێتی جێبه‌جێکردنی ستراتیژییه‌تی کار و به‌دواداچوونی به‌رنامه‌که‌ی کرد، به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ کار و ژینگه‌ی ناوچه‌که‌دا بگونجێت.