رێککه‌وتی30/5/2013، له‌میانه‌ی دیداری نێوانیاندا له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، یاکوپ پرادا باڵیۆزی رۆمانیا له‌به‌غدا و، سه‌رۆکی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌هه‌ولێر، تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێکی گرنگیان کرد، له‌وانیش سازدانی کۆربه‌ندێکی ئابووری ئه‌و وڵاته له‌کۆتایی مانگی داهاتوودا له‌کوردستان.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئامادبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی رۆمانیا کرد به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز یاکوپ پرادا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر دووباره سهردانیکردنهوهیان بۆ ژوور، کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگی وروژاند، له‌وانیش بیرۆکه‌ی هێنانی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیا رۆمانییه‌کان بۆ کوردستان و دامه‌زارندنی کارگه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌کۆکردنه‌وه‌ی پارچه‌کانی ئۆتۆمبێلی پاس له‌هه‌ولێر، یاخود دامه‌زراندنی کارگه‌ی دیکه‌ی گرنگ و له‌بواری جیاوازدا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور دیاری رێزلێنانی پێشکه‌ش به به‌ڕێز یاکوپ پرادا و یاوه‌ری کرد.