ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/8/25، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی، شیرین یەحیا خەلیل، خەلیل گۆران و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە ژمارەیەك بازرگان و پیشەوەری شاری هەولێر لە سێکتەری جیاواز.
لە کۆبوونەوەیەك دا، کە هەریەك لە بەڕێوبەری گشتی ژوور و بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی ژوور ئامادەبوون، سەرەتا گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور، وتاری بەخێرهێنانی پێشکەشکرد، جەختی لە پاڵپشتی و پشتگیری ژوور کردەوە بۆ گشت بازرگانان و پیشەوەر