تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریهه‌واڵی ئابوورییاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و سه‌نته‌ری (LCT)ی به‌ریتانی واژۆ کرا

یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و سه‌نته‌ری (LCT)ی به‌ریتانی واژۆ کرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری پێنج شەممە, 01 ئاب 2013 08:30

رێککه‌وتی 28/7/2013 له‌ باره‌گه‌ی ژوور، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن بۆ راهێنانی کارگێڕی (LCT) واژۆ کرا.

 

له‌مه‌راسیمێکدا، واژۆکردنی یاداشته‌که له‌نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و، ئاڵان سپینک به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ سه‌نته‌ری (LCT) ئه‌نجام درا.  

 

به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ش بازرگان و خاوه‌نکارانی کوردستان له‌رێی ژووره‌کانی بازرگانییه‌وه، به‌شداری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌خوله‌ تایبه‌تییه‌کان له‌بواره‌ جۆراجۆره‌کانی سه‌نته‌ری ناوبراودا ده‌که‌ن، چ له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان یاخود به‌ره‌وانه‌کردنیان بێت بۆ‌ وڵاتی به‌ریتانیا.  ‌ 

 

جێی ئاماژه‌یه، سه‌نته‌ری ناوبراو له‌بواره‌کانی راهێنانی (کارگێڕی پێشکه‌وتوو، کاری به‌نکداری و حه‌واڵه‌کردن، رێگرتن له‌فێڵ ‌گه‌نده‌ڵی، چاکبوونه‌وه‌ له‌پاش کاره‌ساته‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی به‌رووبوومه‌ مرۆییه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌کان، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان، مه‌شقپێدانی هونه‌ری نه‌وت و گاز و په‌یوه‌ندییه‌کان) و، چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌کات.

 

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، هه‌فته‌ی رابردوو، نوێنه‌رانی سه‌نته‌ری ناوبراو له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌باره‌گه‌ی ژوور، ئاماده‌یی خۆیان بۆ مه‌شقپێدانی کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان خسته‌روو.

ئه‌م بابه‌ته‌ 630 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« March 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑