تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریهه‌واڵی ئابووریئێڵ جی "G2"ی هێنایه‌ كوردستان

ئێڵ جی "G2"ی هێنایه‌ كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری یەک شەممە, 01 کانونی یەکەم 2013 06:42

كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس لە هەرێمی كوردستان پەردەی لەسەر ئامێری مۆبایلی نوێی زیرەكی خۆی بە ناوی (G2) لادا، كە بە دیزاینێكی سەرنجڕاكێش و شاشەیەكی گەورەو كۆمەڵێك لە مواسەفاتی تەكنیكی پێشكەوتوو خۆی نیشان دەدات، كە ئەمساڵ لەكێبڕكێ ده‌بێت بۆ نازاناوی باشترین مۆبایل.

یەكێك لە خاڵە جیاوازو گرنگەكانی ئەو مۆبایلە ئەوەیە هیچ دوگمەیەكی لە دەوروپشتیدا نییە، تەنیا لە پشتەوەی ئامێرەكە كۆمەڵێك دوگمەی كۆنترۆڵكردنی لەخۆگرتووە. خاوەنی مۆبایلەكە تەنیا پەنجەی شەهادەی رێگەی دوو جار كێشان بە شاشەكە بەكاردەهێنێت بۆ كارپێكردنی دوگمەكان، بۆ وەڵامدانەوەی تەلەفۆنێك، تەنیا ئامێرەكە دەبەیتە لای گوێچكەت و خۆی دەكرێتەوە، ئەمەش لە هیچ مۆبایلێكی دیكەدا نییە.

قەبارەی شاشەی ئامێره‌كه‌ 5.2 بۆصەیە و بە چارەسەری "كوالكۆم سنابدراۆن 800" و بەخێرایی 2،26 گێگا هێرتز بۆ هەر ناوكێك كار دەكات و، دوو گێگابایتیش لە مێشكەكەی بەكار دەهێنێت. كامێرای دواوەی 13 مێگاپێكسلە و پێشەوەشی 2.1 مێگا پێكسلە، بەپاڵپشتی وای فای و بلووتوس و ئێن ئێف سی وایەر لێس. ئامێرەكە بە قەبارەی 16 و 32 گێگا بایت دەست دەكەوێ و باترییەكەی بە توانای 3000 میللی ئەمپێر كار دەكات. ئامێرەكەش بە سیستمی "ئەندرۆید 4.2.2" كار دەكات.

ئامێر تەكنیكێكی دەنگی زۆر پێشكەوتوو لە خۆ دەگرێت كە لە هیچ ئامێرێكی مۆبایلی دیكەدا بەدی ناكرێت و دەنگ بە كوالیتی 24 بت و بە لەرینی 192 كیلۆ هێرتز بەرهەم دەهێنێت، بە بەراوردكردن بە ئامێری دیكە بە جیاوازی 16 بت و 44،1 كیلۆهێرتز كار دەكات، هەروەها كاتێك بەراورد دەكرێت بە "گالاكسی ئێس 4" و "HTC1" و "مۆتۆ ئێكس" دەبینین "G2" بەسەر هەموویاندا زاڵ دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 770 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 01 کانونی یەکەم 2013 06:44

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« March 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑