تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریهه‌واڵی ئابووریجاگوار لاند رۆڤەر تازەترین ئۆتۆمبێلەكانی لە پێنجەمین پیشانگای هەولێری نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل نمایش دەكات

جاگوار لاند رۆڤەر تازەترین ئۆتۆمبێلەكانی لە پێنجەمین پیشانگای هەولێری نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل نمایش دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری پێنج شەممە, 06 ئازار 2014 22:02

سەردار گرووپ بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل بریكاری سەرەكیی جاگوار لاند رۆڤەر پشكێكی گەورەی لە پێنجەمین پیشانگای هەولێری نێودەوڵەتیی بۆ ئۆتۆمبێل داگیركرد، كە تازەترین ئۆتۆمبێلەكانی جاگوار ‌و لاند رۆڤەر لە زیاتر لە 600 مەتری چوارگۆشەدا لە 6 تا 9ی مانگی ئاداری 2014 نمایش دەكرێت.

پیشانگای هەولێری نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل ‌و ماكینە و پارچەی یەدەگ بۆتە خاڵێكی سەرنجڕاكێشی زۆر گرنگ بۆ كۆمپانیا نمایشكەرەكان ‌و كۆمپانیا ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتییەكان ‌و هاوردەكاران ‌و كڕیاران ‌و سەرجەم خەڵكی هەر لە دەستپێكردنی لە ساڵی 2010 ەوە.

ئەم پیشانگا ساڵانەیە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پیشانگاكان ئەنجام دەدرێت، كە گەشەكردنێكی بێوێنەی بەخۆوە بینی تا ببێتە یەكێك لە گرنگترین پیشانگاكانی ئۆتۆمبێل نەك لەسەر ئاستی ناوخۆ لە كوردستان ‌و عیراق بەڵكو لە ناوچەكەش.

لەگەڵ گەشەكردنی فرۆشی لە ساڵی 2013 گەیشتە 46% لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا، كۆمپانیای دروستكەری ئۆتۆمبێلی نایاب جاگوار لاند رۆڤەر لە چوار ساڵی پێشوودا بەشداری كرد وەك بەشێك لە گرووپی سەردار بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل شانبەشانی كۆمپانیا جیهانییە پێشەنگەكان ‌و لە ساڵی پێنجەمی بەشداریكردنی لە پیشانگاكە جاگوار هەڵدەستێ‌ بە نمایشكردنی ئۆتۆمبێلە نایابەكانی لە نێویاندا XF2.0L/XFR5.0L/XJL3.0L/XJL5.0L/XKR Sport Coupe ‌و جاگوار F-TYPE 3.0Lی خاوەن دوو كورسی واڵا.

سەبارەت بە لاند رۆڤەر-یش چەند نموونەیەكی پێشكەوتوو بە تەكنیكێكی بەرز نمایش دەكات لە نێویاندا رێنج رۆڤەر ئۆتۆبیۆگرافی"AutobiogaphyEvouqeRange Rover " و رێنج رۆڤەر Sport 3.0L V6‌و رینج رۆڤەر سپۆرت 5.0L V8 " Range Rover Sport 5.0L V8 Super changed""سەرباری لاند رۆڤەر دیفیندەر  و لاند رۆڤەر LR2 .

ستیڤ ئەلیكسەندەر بەڕێوەبەری گشتیی جاگوار لاند رۆڤەر لە عیراق رایگەیاند: ئێمە شانازی بەوە دەكەین كە بەشداریكردنمان لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل سەركەوتنێكی گەورەی لە ساڵەكانی پێشوودا بەدەستهێنا‌و، لە هەوڵی ئەوەداین تا نوێترین جاگوار ‌و لاند رۆڤەر بۆ میوانە تایبەتەكانمان نمایش بكەین، هەورەها لەو پیشانگایەوە هەوڵی دروستكردنی دۆستایەتیی زیاتر لەگەڵ كۆمپانیا بەشداربووەكانیتر دەدەین.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1886 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« March 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑