تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریوتاروتاری سەرۆكی ژوور لە دانیشتنی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیتا

وتاری سەرۆكی ژوور لە دانیشتنی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیتا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ وتار یەک شەممە, 03 تشرینی دووەم 2013 05:44

لە چوار چێوەی چالاكیەكانی پیشانگای عێراق پروجێكت كە لە 28- 31 / 10 /2013 لە هەولێر ساز كرا ، رۆژی 29 /10 لە هۆلی پیشانگای هەولێری نێو دەوڵەتی دانیشتنێكی هاوبەش لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا بەرێوە چوو كە لە لایەن ئیتالیەكانەوە ئامادە كرابوو ، تیایدا ژمارەیەكی زۆر لە وەزیرو بەرپرسانی حكومی و بزنسكاران و كۆمپانیا بەشداربوەكانی ئیتالیا لە پیشانگا ئامادە بوون ، لە دانیشتنەكەدا هەریەك لە قونسولی ئیتالیا لە هەرێم و وەزیری بازرگانی و بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری پارێزگاری سلێمانی وتەیان پێشكەش كرد .

دەقی وتاری دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر :

بەرێزان

ئەو كاتەتان باش

سەرەتا سلاوو رێزی خۆم و یەكە یەكەی ئەندامانی دەستەی كاگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرتان پێ رادەگەینم .

خۆشحالین كە ئەمرۆ لەگەل ژمارەیەك لە بازرگان و خاوەن كۆمپانیاو نوێنەرانی كۆمپانیای ئیتالی لە شاری هەولێر كۆ دەبینەوە كە بەهۆی بەشداری كردنیان لە پیشانگای پرۆژەكانی عیراق لە هەرێمی كوردستانن .

مایەی خۆشحالیە كە لەو پیشنگایەدا 80 كۆمپانیای ئیتالی جۆراو جۆر بەشداریان  كردوە هیوادارین ببێتە مایەی بەرەو پێش چوونی زیاتری پەیوەندیەكانمان لە گەل ولاتی ئیتالیا و گەیاندنی سوودی زیاتر بە بازرگانانی هەردوولا.

دەتوانم بڵێم پەیوەندیەكانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی كوردستان قۆناغی باشی بڕیوە و كۆمپانیا ئیتالیەكانیش بە شداری كارایان لە چالاكیە ئابووریەكانی هەرێمدا كردوە ، بە هۆی ئەوەی كە بەر لە ولاتانی دیكەی ئەوروپا پەیوەندیەكانی لە گەل هەرێمدا دەست پێ كردوە .

هیوا دارین بە شێوەیەكی فراوانتر لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بەشدار بن ، ئێمە لە چاوەروانی ئەوەداین سوودی زیاتر لە تواناكانیان وەربگرین .

بەشداری كردن لەو جۆرە پیشانگایانەدا بۆ بەشداربووان و ئەوانەی سەردانی پیشانگا دەكەن بەها و بایەخی خۆی هەیە بۆ نمایش كردنی بەرهەمە تازەكان و دروستكردنی پەیوەندی لەگەل ئەو بازاڕانەی پێویستیان بەو جۆرە بەرهەمانە هەیە .

  هەمیشە هەرێمی كوردستان بازاڕێكی باش بووە بۆ كۆمپانیا ئیتالیەكان ، هەرێمی كوردستان سوودی زۆری لە بەرهەمەكانی ئیتالیا لە بواری جیاجیادا بینیوە بەهۆی ئەوەی بەرهەمی ئیتالیا كوالیتی بەرزە و شوێنی خۆی لە دلی كوردستانیان كردۆتەوە .

بەرهەمەكانی ئیتالیا جێی متمانەی خەلكی هەرێمی كوردستانە .

 ئێستاش هەرێمی كوردستان زیاتر لە جاران بە دوای بەرهەمی نوێ و كوالیتی بەرزدا دەگەرێت بەهۆی باش بوونی باری دارایی هەرێم لە ئەنجامی زیاد بوونی بودجەی عێراق كە رێژەی 17% بۆ هەرێمی كوردستانە ، بۆیە هیوادارین كۆمپانیا ئیتالیەكان ئەو لایەنە لەبەر چاو بگرن . 

ژووری بازرگانی هەولێر هەمیشە دەرگای كراوە بووە بۆ پیشوازی كردن لە شاندە بازرگانیەكانی ئیتالیا وە چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەل بازرگان و كۆمپانیا خۆماڵیەكان بۆیان ساز كردوە .

ژووری بازرگانی لە گەل ژمارەیەك لە ژوورە بازرگانیەكانی ئیتالیا پرۆتۆكۆلی هاوكاری كردن و هەماهەنگی ئیمزا كردوە وەك یەكێتی ژوورەكانی ئیتالیا ، ژووری بازرگانی میلانۆ ، ژووری بازرگانی ڤینیتۆ . 

 

ژووری بازرگانی لەسەر هاوكاری كردنی كۆمپانیا ئیتالیەكان بەردەوام دەبێت بەمەبەستی خزمەت كردنی زیاتر بە كاروباری بازرگانی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ بازرگانانی هەردوولا بۆ ئەنجامدانی دیدار و كۆبوونەوە بۆ بەرەو پێشتر بردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا .

لە كۆتاییدا ، هیوادارم بەشداری كردنتان لە پیشانگا و هاتنتان بۆ شاری هەولێر ئەنجامی باشی هەبێت و كاتێكی خۆشیش لە هەرێمی كوردستان بە سەر ببەن ، وە هیوادارم ئەم هاتنەتان دەستپێك بێت بۆ دامەزراندنی پرۆژەی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان .

  وە داواكارم سلاومان بە بازرگان و پیشەسازو خاوەن كۆمپانیا و گەلی ئیتالیا بگەینن و باسی هەرێمی كوردستانیان بە ئەمانەتەوە بۆ بكەن .

زۆر سوپاس بۆ ئەو دەرفەتە كە رێكخەری ئەو سیمینارە بۆیان رەخساندین بۆ ئەوەی پەیامی خۆمان بە ئێوە رابگەینین .

هیوای سەركەوتنتان بۆ  دەخوازم

سوپاس بۆ ئێوەش .

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 806 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 19 تشرینی دووەم 2013 09:48

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑