تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەردانی شاندی ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ شاری مێرسین

سەردانی شاندی ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ شاری مێرسین

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 19 کانونی یەکەم 2019 09:55
 
رێكەوتی ١٨/١٢/٢٠١٩ شاندێكی ئابووری هەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای مێرسینیان كرد ، لە سەرەتای دیدارەكەدا علی ئەسانسۆ پارێزگاری مێرسین ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرینگی شارەكەی كرد كە خاوەنی یەكێكە لە گەورەترین بەندەرەكان ، 
دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شاری مێرسینی كرد، 
هەروەها ئایدن معروف وەزیری هەرێم ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە چۆنیەتی هاوبەشی كردن كرد لە نێوان هەرێمی كوردستان و شاری مێرسین ، 
ئنجا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە هاوكار دەبن بۆ لێك نزیك كردنەوەی شاری هەولێر و مێرسین ، 
دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان لۆگۆی رێزلێنانی بەخشیە پارێزگاری مێرسین، 
شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ئەیاد حسن جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ملا مجید سورچی و سۆران ئەبوبكر جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی دهۆك ئامادە بوون .
ئه‌م بابه‌ته‌ 147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 30 کانونی دووەم 2020 07:57

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« February 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑