ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەردانی شاندی ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ شاری مێرسین

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 19 کانونی یەکەم 2019 09:55
 
رێكەوتی ١٨/١٢/٢٠١٩ شاندێكی ئابووری هەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای مێرسینیان كرد ، لە سەرەتای دیدارەكەدا علی ئەسانسۆ پارێزگاری مێرسین ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرینگی شارەكەی كرد كە خاوەنی یەكێكە لە گەورەترین بەندەرەكان ، 
دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شاری مێرسینی كرد، 
هەروەها ئایدن معروف وەزیری هەرێم ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە چۆنیەتی هاوبەشی كردن كرد لە نێوان هەرێمی كوردستان و شاری مێرسین ، 
ئنجا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە هاوكار دەبن بۆ لێك نزیك كردنەوەی شاری هەولێر و مێرسین ، 
دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان لۆگۆی رێزلێنانی بەخشیە پارێزگاری مێرسین، 
شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ئەیاد حسن جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ملا مجید سورچی و سۆران ئەبوبكر جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی دهۆك ئامادە بوون .
ئه‌م بابه‌ته‌ 239 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 30 کانونی دووەم 2020 07:57