تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ شاندێكی ژوور لە پێشانگای كشتوكاڵ لە شاری پۆزنان لە وڵاتی پۆڵۆنیا بەشداربوو

شاندێكی ژوور لە پێشانگای كشتوكاڵ لە شاری پۆزنان لە وڵاتی پۆڵۆنیا بەشداربوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 کانونی دووەم 2020 07:48
بە  یاوەری شاندێكی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە پێكهاتبوون لە وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێم ،  شاندێكی ژووری بازرگانی هەولێر بە سەرۆكایەتی سۆران ئەبوبەكر عەزیز جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر وئەندامێتی هەریەك لە عەبدولكەریم مستەفا و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژوور سەردانی 
ووڵاتی پۆڵۆنیایان كرد و بەشداریان كرد لە رێورەسمی كردنەوەی فەرمی پیشانگای ( كشتوكاڵ) كە لە 17/1/2020 كرایەوە .
رۆژی 15/1/2020 شاندی ژووری بازرگانی هەولێر و شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵی پۆلەندایان كرد و لەلایەن شیمون گیژنسكی جێگری وەزیری كشتوكاڵی ووڵاتی پۆلەندا پێشویازیان لێكرا. 
لە دیدارێكدا چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی كشتوكاڵی وڵاتی پۆڵۆنیا و گواستنەوەی ئەو ئەزموونە بۆ هەرێم باسی لێوەكرا.
شاندی حكومەت و ژوور باسی چۆنیەتی وەبەرهێنانیان كرد لە كوردستان و هیوایان خواست كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتی پۆڵۆنیا بێن سەردانی هەرێم بكەن و سوود لە دەرفەتەكان وەربگرن بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ و كەرتەكانی تر لە هەرێمی كوردستان.
لەهەمان ڕۆژدا شاندی ژوور و حكومەتی هەرێم سەردانی وەزارەتی ئاوی پۆلەندایان كرد و لەلایەن خاتوو ئانا مۆسكوا وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی پۆلەندا پێشوازیان لێكرا، لەم كۆبوونەوەیەدا باسی ئەو كرا كە چۆن كۆمپانیا پۆلەندییەكان هاوكار دەبن لە پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان ئەمەش لەڕێگەی دروست كردنی بەنداو و كردنەوەی خولی راهێنان لەلایەن كۆمپانیا پۆلەندییەكانەوە دەبێت . 
هەروەها داوا كرا كە كۆمپانیا پۆلەندییەكان رۆڵی گرنگیان هەبێت لە بواری پاك (تصفیە) كردنەوەی ئاوی پیس بۆ ئاوی پاك كە هەریًَمی كوردستان پێویستی بەم جۆرە كۆمپانیایانە هەیە لەم رۆژگارەدا. 
رۆژی 16/1/2020 سەردانی ژووری بارزگانی پۆلەندا كرا كە لەلایەن بەرێز (ئەریندارسكی) سەرۆكی ژوور پێشوازیان لێكرا. 
لەم سەردانەدا بە تێروتەسەلی باس لە سەرجەم ئەو بوارانەدا كرا كە كۆمپانیا پۆلەندییەكان دەتوانن كاری وەرهێنان ئەنجام بدەن لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشت و گوزار، وە هەروەها  جەخت كرایەوە زیاتر ئالوگۆری شاند بكرێت لەنێوان هەردوولا . 
لەهەمان رۆژ دا شاندی ژوور و شاندی حكومەتی هەرێم بەشداریان كرد لە مەراسیمی یادی (30) ساڵەی دامەزراندنی ژووری بازرگانی پۆڵۆنیا. 
بەیانی رۆژی 17/1/2020  شاندی حكومەتی هەرێم و شاندی ژوور سەردانی سەرۆكایەتی هەرێمی پۆزنان كرا و لەلایەن گرەوباوسكی جێگری سەرۆكی هەرێمی پۆزنان پێشوازیان لێكرا. لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە ئەزموونی كشتوكاڵ و كێلگە كرا لەلایەن جێگری سەرۆك هەرێم بۆ شاندی ژوور و حكومەتی هەرێمی روون كردنەوە، شاندی ژووریش دووپاتی لەوە كردنەوەی كە دەبێت پۆلەندا ئەم ئەزموونە بینێتە كوردستان و رۆلی بازرگانی زیاتری هەبێت لە كوردستان .  
لە درێژەی سەردانەكان هەمان رۆژ ، سەردانی دەستەی پیشانگای نێودەولەتی پۆزنان كرا ، لەم سەردانەدا باس لە گرنگی و رۆڵی پیشانگاكان كرا و هەروەها باس كرا لە نزیكترین ئاییندەدا بەرهەمی هەرێمی كوردستان بەشداربێت لە پیشانگای كشتوكاڵیەكانی پۆزنان . 
نیوەڕۆی هەمان رۆژ شاندی حكومەت و ژوور بەشداربوون لە مەراسیمی فەرمی كردنەوەی پیشانگای كشتوكاڵ لە پۆزنان، كە تیایدا چەندین ئامێر و كەرەستەی كشتوكاڵی پیشكەوتوو خرابوونە بەرچاوی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان . 
هەر لە هەمان رۆژ شاندی ژوور  سەردانی ژووری بازرگانی پۆزنان كرا و لەلایەن سەرۆكی ژووری بازرگانی پۆزنان پێشوازییان لێكرا  ، شاندی ژوور  داوای كرد كە هانی كۆمپانیاكانی وڵاتی پۆڵۆنیا بدەن سەردانی كوردستان بكەن لە نزیكەوە دەرفەتەكانی كاركردن ببینن، كەشی لەبار و سەقامگیر و یاسایەكی تەواو گونجاو بۆ وەبەرهێنان هەیە. 
هەروەها سۆران ئەبوبەكر سەرۆكی شاندی ژووری بازرگانی هەولێر پێشنیاری كرد هێلی ئاسمانی راستەوخۆ بكرێتەوە لە نێوان پۆلەندا و هەرێمی كوردستان . 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« March 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑