ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ نوێنه‌رى كۆمپانياى (توياپ)ى توركي كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 03 شوبات 2020 07:48

رۆژى 29/1/2020 سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ شاندێكى نوێنه‌رانى كۆمپانياى (توياپ) بۆ رێكخستنى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان له‌ وڵاتى توركيا.

ئامانجى سه‌ردانى شاندى ناوبراو بۆ گه‌ياندنى په‌يامى به‌شداريكردنى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان بوو له‌ هه‌ردوو پێشانگاى بنياتنانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ (12- 15 /3/ 2020 له‌ شارى دياربه‌كر)، پێشانگاى كشتوكاڵ و مه‌ڕ و ماڵات له‌ (7 - 11 /4 / 2020 له‌ شارى دياربه‌كر).

جێگرى سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌يى و پاڵپشتى ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك.

ئه‌م بابه‌ته‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌