تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبۆ/ کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو سڵاو....

بۆ/ کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو سڵاو....

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 01 نیسان 2020 20:22
بۆ/ کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو
سڵاو....
ئێوە رۆڵێکی  تەواوکار دەگێڕن  لە ئاسانکردن و پاڵپشتکردنی بازرگانانی کەل و پەلی خۆراك  لە فەراهەمکردنی پێویستی بازاڕ ، بۆیە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پەیوەندی کرد لەگەڵ بەڕێز پارێزگار و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر تا رەزامەندیمان وەرگرت بۆ بەکارخستنەوەی کۆمپانیاکانتان و ژوورمان بە هاوکاری ئەنجومەنی ئالوگۆڕی دراو ئەم کارەی دووبارە رێکخستەوە .
بەڕێزان :
پێویستی ئەم کاتە ناسکە وا لە هەمووان دەکات خۆنەویستانە کار بکەن هەوڵنەدەن باری هاووڵاتیان گران بکەن ، ژمارەیەك  بازرگان پەیوەندیان پێوە کردین دەڵێن نرخی حەواڵە کردنتان گرانتر کردووە و ئەمەش بە نەرێنی دەشکێتەوە سەرنرخی کەل و پەلی خۆراك بۆ هاووڵاتیان  لە بازار، بۆیە ئێمە لە گەل ئەنجومەنی ئال و گۆڕکارانی دراو ئەم بابەتەمان تاوتوێ کرد و رامانسپاردن کە ئەم بابەتە کۆنترۆڵ بکەن و لە ئەنجام ئاگادارمان بکەنەوە.
بەڕێزان:
ئەم کاتە هەستیارەی کوردستان پێیدا گوزەردەکات داوا لە هەمووان دەکات رۆڵی نیشتمان پەروەری پەیرەو بکەن و هیچ کارێک نەکەن ببێتە مایەی نیگەرانی و بارگرانی بە سەر ئابووری هاوولاتیان و ئێمەش هەر ئەو رۆڵەتان لێ چاوەڕوان دەکەین.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێداگرانە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی نرخ لە ئاستی پێویست گرانتر نەبێت.
خودای گەورە هەرێمی کوردستان و مرۆڤایەتی بپارێزێت
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
31/3/2020
ئه‌م بابه‌ته‌ 141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

كۆممێنت بنووسه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« May 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑