تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵلە ديدارێكدا رۆڵی کەرتی تایبەت لە تێپەڕاندنی دۆخی دارایی ئێستا تاوتوێ كرا

لە ديدارێكدا رۆڵی کەرتی تایبەت لە تێپەڕاندنی دۆخی دارایی ئێستا تاوتوێ كرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 28 حوزەیران 2020 07:44

 

بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور، فیدائەددین محەممەد ئەمین، باقی محەممەد هادی و سەدرەددین کەمال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و د. ئاراس خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان، شڤان عه‌بدولره‌حمان ئه‌ميندارى گشتى يه‌كێتى ژووره‌كان، نوێنه‌رانى يه‌كێتى به‌ڵێنده‌ران و كۆمه‌ڵه‌ى پيشه‌سازانى په‌له‌وه‌ر و مامۆستايانى زانكۆ و بەشێك لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا وەکو لێژنە لە نوێنەرانی کەرتی تایبەت رۆژی 24/6/2020 کۆبوونەوەیەك لە ژووری بازرگانی هەولێر دەربارەی رۆڵی کەرتی تایبەت لە تێپەڕاندنی دۆخی دارایی ئێستا و ئامادەکردنی راسپاردەیەك بۆ حکومەتی هەرێم سازکرا.

سەرەتای دەستپێکی کۆبوونەوە د. دارا تیشکی خستە سەر ئەو (4) راسپاردەی کە لە لایەن ژوور پێشکەش بە حکومەت کراوە کە لە کۆنفڕانسەکانی پێشوو، هەروەها درێژەپێدانی ئەم کۆبوونەوانە تا ئامادەکردنی راسپاردەیەك بۆ حکومەت بەردەوام دەبی بە تیشك خستنە سەر سێکتەرە گرنگەکان.

د. ئاراس قادر خۆشناو وتی: ئێمە وەکو سەنتەر لە ئێستا بە هاوبەشی چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان راسپاردەمان پێشکەش بە حکومەت کردووە، لەسەر هاوبەشی راستەقینەی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی، دەتوانین سوود وەرگرین بۆ ئامادەکردنی ئەم راسپاردە بۆ دۆخی ئێستا، کورت خایەن و ناوەند.

لەم کۆبوونەوەیە لە لایەن بەشداربووان و سەرپەرشتیکارانی کۆبوونەوە گفتوگۆ کرا و را و سەرنجی هەمووان وەرگیرا، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوو کاری لەسەر بکرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 92 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« October 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑