ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سه‌رۆكى ژوور به‌شداربوو له‌ كردنه‌وه‌ى لقێكى نوێ ى (LC Waikiki)

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 27 تەمموز 2020 07:54

بۆ زياتر هاندانى كۆمپانيا بيانيه‌كان كردنه‌وه‌ى لقى خۆيان له‌ كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى زياترى هه‌لى كار بۆ هاوڵاتيان، له‌ رێوڕه‌سمێكدا رۆژى 25/7/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌شداربوو له‌ كردنه‌وه‌ى لقێكى ترى كۆمپانياى (LC Waikiki) بۆ جل و به‌رگ له‌ رۆيال مۆڵ.

هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور به‌شداربوو، شايانى باسه‌ كۆمپانياى (LC Waikiki) بڕاندێكى گه‌وره‌ى جل و به‌رگه‌ له‌ زۆربه‌ى وڵاتان لقى هه‌يه‌ و له‌ هه‌رێمى كوردستانيش چه‌ندين لقى هه‌يه‌ و ژماره‌يه‌كى زۆر هه‌لى كاريشى ده‌سته‌به‌ركردووه‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ 150 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌