تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی عێراقی - میسڕی له بەغدا بەرێوەچوو

كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی عێراقی - میسڕی له بەغدا بەرێوەچوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 16 تشرینی دووەم 2020 06:26
بەغدا/ كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی عێراقی - میسڕی بەرێوەچوو رۆژی 31/10/2020 بەسەرپەرشتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و مستەفا مدبولی سەرۆك وەزیرانی میسڕ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانان و خاوەن كاران و پیشەسازكارانی عێراقی و میسڕی و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی عێراق و حكومەتی میسڕی کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات سازکرا. مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە حكومەتی عێراق بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت دەبێت بۆ پێشخستنی كەرتی تایبەت لە عێراق بۆ ئەم سێكتەرەش دەیەوێ سود لە شارەزایی ووڵاتی میسڕ وەرگرێ. شایانی باسە د.دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق بەشداربوو لەم کۆڕبەندە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 27 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« December 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑