ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ خاتوو مه‌ياده‌ نه‌جاڕ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 28 کانونی دووەم 2021 08:10

رۆژى 21/1/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ خاتوو مه‌ياده‌ محه‌ممه‌د ئيسماعيل نه‌جاڕ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان.

له‌ ديدارێكدا باس له‌ ره‌وشى بازرگانى و ئابوورى و ئاستى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق به‌ گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌ تايبه‌تى كرا.

هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر په‌ره‌پێدانى كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار و پيشه‌سازى، له‌ لايه‌ن كه‌رتى تايبه‌ت و گشتى بۆ زياتر كردنى داهات بۆ وڵات و ره‌خساندنى هه‌لى كار.

هه‌ر له‌م ديداره‌دا باس له‌ په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان كرا له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌ لايه‌ك و به‌ستنى سيمينار و كۆبوونه‌وه‌ و كۆنفڕانس له‌ نێوان كۆمپانياكان له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆيى و پارێزگاكانى عێراق له‌ لايه‌كى تر.

ئه‌م بابه‌ته‌ 148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌