ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سه‌رۆكى ژوور سه‌ردانى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزارى هه‌رێمى كوردستانى كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 04 شوبات 2021 09:08
ۆژى 1/2/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور سه‌ردانى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزارى هه‌رێمى كوردستانى كرد له‌ لايه‌ن خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكى ده‌سته‌ پێشوازى لێكرا.
سه‌رۆكى ژوور پيرۆزبايى له‌ ناوبراو كرد به‌ بۆنه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و ئه‌ركه‌‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لەم دیدارەدا تیشك خرایە سەر بەهێزکردنی کەرتی گەشت و گوزار و تیشك خستنە سەر ئەو بابەتانەی کە دەبنە هۆی راکێشانی گەشتیار، هەروەها پەرەپێدانی توانای کارمەند و رێبەرانی گەشتیاری لە رێگای کردنەوەی خول لەم بارەیەوە سەرۆکی ژوور ئامادەیی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەك.
ئه‌م بابه‌ته‌ 117 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 04 شوبات 2021 09:58