ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌رده‌ن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 09 شوبات 2021 09:47

رۆژى 7/2/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوزاى كرد له‌ عه‌بدولره‌حيم يوسف حه‌سه‌ن راوێژكار له‌ كونسوڵخانه‌ى ئه‌رده‌ن له‌ هه‌ولێر.

له‌ ديدارێكدا ئيبراهيم سۆفى و مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌بوون، باس له‌ ره‌وشى ئابوورى و ئاڵو گۆڕى بازرگانى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌رده‌ن كرا.

سه‌رۆكى ژوور وتى: په‌تاى كۆڤيد – 19 و په‌سه‌ند نه‌كردنى بودجه‌ كارى كردۆته‌ سه‌ر كه‌رتى ئابوورى، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان و گرنگيى پێدانى چه‌ند سێكته‌رێكى له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانى داناوه‌ ئه‌وانيش كشتوكاڵ، پيشه‌سازى و گه‌شت و گوزار، هيوادارين وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانيا ئه‌رده‌نييه‌كان هاوكار بن.

سه‌باره‌ت به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ژوور له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى وڵاتى ئه‌رده‌ن و په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌رده‌ن د. دارا وتى: په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى ئه‌رده‌ن له‌ ئاستێكى باش دايه‌ و ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانييه‌كانيش فراوانن و له‌ هه‌وڵى پێشخستنى زياترى ئه‌و په‌يوه‌نديانه‌ داين.

راوێژكار عه‌بدولره‌حيم يوسف رايگه‌ياند ئێمه‌ خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانين له‌ گشت بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان‌ وه‌كو كونسوڵيه‌ش‌ خه‌ريكى ئاماده‌كارين بۆ سازكردنى كۆنفڕانسێك له‌ نێوان بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌رده‌ن، وتيشى ئاسانكارى ته‌واو ده‌كه‌ين بۆ هاوڵاتيان و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان له‌ كونسوڵخانه‌كه‌مان.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌يى خۆيى و ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك و هاوكارييه‌ك بۆ هه‌ر چالاكيه‌كى بازرگانى.ش

ئه‌م بابه‌ته‌ 128 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌