تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ باڵيۆزى ئيسپانيا له‌ عێراق ده‌كات رۆژى 30/3/2021

سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ باڵيۆزى ئيسپانيا له‌ عێراق ده‌كات رۆژى 30/3/2021

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 01 نیسان 2021 22:37
سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ باڵيۆزى ئيسپانيا له‌ عێراق  ده‌كات
رۆژى 30/3/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى  كرد له‌ خوان خۆسيه‌ ئيسكۆبار باڵيۆزى وڵاتى ئيسپانيا له‌ عێراق.
له‌ ديدارێكدا سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوو، باڵيۆزى ئيسپانيا رايگه‌ياند ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى هه‌ولێر بۆ راوێژكارى و وه‌رگرتنى بيرۆكه‌ بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى كارى كوردى – ئيسپانى، سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش ئيسكۆبار وتى: به‌هۆى سه‌قامگيرى و دۆخى له‌بارى شارى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ك و شارى هه‌ولێر وه‌ك ده‌رگايه‌كى ئابوورى و كار بۆ هه‌موو عێراق باره‌گاى سه‌نته‌ره‌كه‌ له‌ شارى هه‌ولێر ده‌بێت، وتيشى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ په‌يوه‌ست ده‌بێت به‌ كونسوڵخانه‌ و له‌ رێگه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه‌ش ده‌توانين كۆمپانيا و خاوه‌نكارانى ئيسپانيا بهێنين بۆ هه‌رێمى كوردستان.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشى رايگه‌ياند: له‌ زووه‌وه‌ كارى بازرگانى له‌ نێوان وڵاتى ئيسپانيا و عێراق به‌ گشتى هه‌بووه‌، هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان شاره‌زاى به‌رهه‌مه‌كانى وڵاتى ئيسپانيان، سه‌رۆكى ژوور وتيشى: ئيسپانيا وه‌كو وڵاتێكى پێشكه‌وتوو له‌ بواره‌كانى كشتوكاڵ و گه‌شت و گوزار ده‌توانين ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان بگوازينه‌وه‌، پاڵپشتى خۆيى و ژوورى نيشاندا بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ و به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا.
ئه‌م بابه‌ته‌ 38 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑