تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبۆ ره‌خساندنى (100) هه‌لى كار، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ ژوور سازكرا

بۆ ره‌خساندنى (100) هه‌لى كار، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ ژوور سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 23 ئەیلول 2021 08:44

بۆ ره‌خساندنى (100) هه‌لى كار، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ ژوور سازكرا

له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌ هه‌ماهه‌نگيه‌ى كه‌ له‌ نێوان ژوورى بازرگانى و هه‌ولێر و زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و رێكخراوى سپاركى هۆڵه‌ندى بۆ ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ (100) ده‌رچووى زانكۆ و په‌يمانگاكان، رۆژى 22/9/2021 به‌ ئاماده‌بوونى سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور و د. كاوه‌ شێروانى سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌كنيك و ره‌هێڵ قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى رێكخراوى سپارك له‌ هه‌ولێر وه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ خاوه‌ن و نوێنه‌رانى به‌شێك له‌ كۆمپانيا و كارگه‌كانى شارى هه‌ولێر  كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازكرا.

ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى تايبه‌ت بوو له‌ لايه‌ن خاوه‌ن ياخود نوێنه‌رى كۆمپانيا و كارگه‌ به‌شداربووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ گوێره‌ى پێداويستى خۆيان داواى ده‌رچووى كۆلێژ ياخود په‌يمانگا بكه‌ن.

دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌رچووانه‌ وه‌كو كارمه‌ندان به‌ پێ ى پسپۆڕيان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له‌سه‌ر ئه‌ستۆى رێكخراوى سپاڕك به‌ بڕى مانگانه‌ى 300$ به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى دواتر ئه‌گه‌ر كۆمپانياكان سووديان له‌ تواناى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ وه‌رگرت له‌ لاى خۆيان بيانهێڵنه‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانيان بده‌ن.

له‌ وته‌يه‌كدا سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: ئێمه‌ وه‌كو ژوور له‌گه‌ڵ چه‌ندين رێكخراو و ده‌زگا بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتيانى خۆمان هه‌ماهه‌نگيمان كردووه‌، ئه‌م پرۆژه‌يه‌ى ئێستاش كارێكى زۆر پيرۆزه‌ كه‌ ده‌رفه‌تى هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ گه‌نجه‌كانمان ئێمه‌ش به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشتين و به‌رده‌واميش ده‌بين له‌ هه‌ر پرۆژه‌ و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ر لايه‌نێك كه‌ ئامانج له‌ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتيانى كوردستان بێت.

دواتر هه‌ريكه‌ له‌ د. كاوه‌ شێروانى سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و ره‌هێڵ قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى رێكخراوى سپاڕك له‌ هه‌ولێر وته‌ى خۆيان پێشكه‌ش كرد، له‌ به‌شێك له‌ وته‌كانيان تيشكيان خسته‌ سه‌ر گرنگى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ و سوپاسى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێريشيان كرد كه‌ هه‌موو كات ئاماده‌بووه‌ بۆ هه‌مانگى و پاڵپشتيمان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 80 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« October 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑