تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسیمینارێك ده‌رباره‌ی دانانی سیسته‌می چاره‌سه‌ری بۆ ئاوه‌رۆ ساز كرا

سیمینارێك ده‌رباره‌ی دانانی سیسته‌می چاره‌سه‌ری بۆ ئاوه‌رۆ ساز كرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 حوزەیران 2022 09:53

 به‌ هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، رێكخراوى بۆرداى ئه‌ڵمانى و سێواسى سويسرى وه‌ به‌ ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و عه‌لى ره‌شيد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و نوێنه‌رانى به‌شێك له‌ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت و حكومه‌ت، رۆژى 23/6/2022 كۆربه‌ندێك بۆ ده‌رخستنى هه‌له‌كان له‌ داهێنان له‌ سيسته‌مى ناناوه‌ندى (لامه‌ركه‌زى) چاره‌سه‌ركردنى ئاوه‌ڕۆ و كاريگه‌رييه‌ ئابوورييه‌كانى له‌ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر سازكرا.

له‌م كۆڕبه‌نده‌ سێ سيمينار له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى به‌فيڕۆچوونى ئاو و خراپى به‌كارهێنانى ئاوى ئاوه‌ڕۆكان بۆ كشتوكاڵ كردن و زيانه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ، زۆرى لێدانى بيرى ئاو و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خاوێن و چه‌ند ئامارێكى مه‌ترسيدار به‌و بابه‌ته‌، روونكردنه‌وه‌ى سيسته‌مێك بۆ پاڵاوتنى ئاوى پاشه‌ڕۆ و دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى بۆ كشتوكاڵ كردن به‌ شێوازێكى ته‌ندروست و باس كردنى ئه‌و سيسته‌مه‌ پێشكه‌شكرا.

هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده‌دا ئاماده‌بووان ئاڵوگۆڕى بابه‌ته‌كانيان كرد له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاران، راو سه‌رنجى خۆيان خسته‌روو.

ئه‌م بابه‌ته‌ 209 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑