تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆمپانياى Grace Wings Holding AG نوسينگه‌يه‌ك له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

كۆمپانياى Grace Wings Holding AG نوسينگه‌يه‌ك له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 26 تەمموز 2022 07:42

رۆژى 24/7/2022 ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازى كرد له‌ شاندێكى كۆمپانياى Grace Wings Holding AG، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و جه‌وهه‌ر خدر، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سالار جه‌لال، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز له‌ هۆڵى ژوور به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكى شاندى ناوبراو ئاشكراى كرد كه‌ شانده‌كه‌يان پێكهاتووه‌ كه‌ كۆمپانيايه‌كه‌يان كۆمپانيايه‌كى هاوبه‌شى نێوان 4 وڵاته‌ له‌ چه‌ندين سێكته‌ر كار ده‌كات، بۆ يه‌كمجاره‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين به‌ مه‌به‌ستى ديراسه‌كردنى بازاڕى هه‌رێمى كوردستان بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى كه‌ كۆمپانياكه‌مان ده‌توانى كارى تێدا بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نيازمان وايه‌ به‌م زووانه‌ ئۆفيسێكى تايبه‌ت به‌ كۆمپانيايه‌كه‌مان له‌ شارى هه‌ولێر بكه‌ينه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ پێگه‌يه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى كاره‌كانمان كه‌ خۆى له‌ بوارى جياجيادا ده‌بينێته‌وه‌. له‌م سه‌ردانه‌مان دا بۆ ژوورى بازرگانى هه‌ولێر مه‌به‌ستمان دروستكردنى په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى كردنه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر پشتگيرمان بێت و هاوكاريمان بكات بۆ گه‌يشتن به‌ ئامانجه‌كانمان كه‌ له‌ كۆتاييدا خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات.

ئه‌م بابه‌ته‌ 43 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 22 ئاب 2022 08:51

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑