به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى خواره‌وه:
1- پۆلى ته‌مه‌ن كه‌متر له (16 ساڵ) و زياتر له (60 ساڵ).
2- ئه‌و گروپه گهشتياريانهى كه دێنه كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى به گه‌ره‌نتى كۆمپانيا گهشتياريهكانهوه كه له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ميسره‌وه په‌سه‌ندكراون و دياريكراون.
3- هه‌ڵگرانى ڤيزاى چوونه ژووره‌وه بۆ (ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا) (كه‌نه‌دا) (وڵاتانى ناوچه‌ى شنگن) (شانشينى يه‌كگرتوو) (ژاپۆن، ئوستڕاليا، نيوزله‌ندا) به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌م ڤيزانه كارابن و به‌كارهێنراو بن.
4- خاون كارتى نيشته‌جێبوونى كارا له وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاوكارى كه‌نداو به‌و مه‌رجه‌ى ماوه‌ى كاراكردنى ئه‌م كارته نيشتهجێبونانه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
Be aware of this.