ژوور ڕێكخراوێكى پیشه‌یى ئابووریه خاوه‌نى كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى و سه‌ربه‌خۆیی كارگێرى و دارایى خۆیه‌تى، نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى ئه‌ندامه‌كانیه‌تى و ئامانجى ڕێكخستن و گه‌شه‌دانه به بازرگانى و پیشه‌سازی.
ژوورى بازرگانى هه‌ولێر له 7/9/1966 دامه‌زراوه له ڕێگه‌ى هه‌ڵبژارنه‌وه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له بازرگانان كه پێشتر سه‌ر به ژوورى بازرگانى موسڵ بوون و یه‌كه‌م سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌م ژووره (شێخیل حاجی خه‌سه‌ن به‌زاز) بووه.
ژوور تا ئێستا هه‌شت خولى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامداوه دوا هه‌ڵبژاردن له 16/4/2006 كراوه و له 26/4/2006 سه‌رۆك و دوو جێگرى سه‌رۆك ده‌ست نیشان كراون.
له ساڵى 1995 به بڕیارێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى پیشه‌سازیه‌كانى عێراقى پێوه لكێنراوه و بووه به ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر.
ژوور به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى (سلێمانى و دهۆك) یه‌كێتى ژووره بازرگانى و پیشه‌سازیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له 3/2/2007 پێك هێناوه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...