تۆ لێرەیت: ErbilChamber

شاندێکى ژاپۆنى کۆمەلەى دۆستایەتى کوردى – ژاپۆنى سەردانى ژوور دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو چوار شەممە, 02 کانونی یەکەم 2009 00:00
رۆژى 2/12 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازیان لە شاندێکى هاوبەشى کوردستانى و ژاپۆنى کۆمەلەى دۆستایەتى کوردستانى – ژاپۆنى کرد کە پێک هاتبوو لە کینو شیتا اکینوبو سەرۆکى کۆمەلە لە ژاپۆن و شاندى یاوەرى و نورى رەشید عەلى سەرۆکى کۆمەلە لە هەولێر و محمد عبدالمناف عبدالرحمن جێگرى سەرۆکى کۆمەلە و عبدالکریم مستەفا ئەندامى کۆمەلە. دارا جەلیل خەیات وێراى بەخێرهێنانى شاندى میوان خۆشحالى خۆى بۆ دروستکردنى ئەو کۆمەلەیە و دانانى بنەمایەکى تازەى پەیوەندى نێوان هەرێم و ژاپۆن دەربرى و باسى لە مێژووى پەیوەندیەکان و دابرانى عێراق لە ژاپۆن خستەروو. لە پاشان سەرۆکى کۆمەلەى دۆستایەتى کوردستانى – ژاپۆنى لە ژاپۆن رایگەیاند کە سەردانى کردنى شاندێکى کوردستان بۆ ژاپۆن هۆکارێک بوو بۆ ئاشنا بوونى ژاپۆنیەکان بە کوردستان و خەلکەکەى کە پێشتر شاراوە بوو دروستبوونى ئەو کۆمەلەیەى لێکەوتەوە، بێگومان ئەمەش سەرەتایەکى باشە بۆ ئەوەى ئەو کۆمەلەیە لەبەرەو پێشبردنى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و ژاپۆن، لە لایەکى تریش ئامادەى خۆیان دەربرى بۆ ئەوەى پردێکى پەیوەندى گرنگ لە نێوان ژاپۆن و کوردستان دروستبکەن، هەروەها رایگەیاند کە کار بۆ ئەوە دەکەن پێشانگایەکى تایبەت بە کۆمپانیا ژاپۆنیەکان لە هەولێر بکەنەوە هەروەها هەولى ئەوە دەدەن کە سەرنجى بازرگانانى ژاپۆنى بەرەو کارکردن لە کوردستان رابکێشن. سەرۆکى ژوور خۆشحالی خۆى لە بەرامبەر بۆچونەکانى ئەوان و بەرنامەى کۆمەلەکەیان دەربرى و ئامادەیی خۆى نیشاندا بۆ پێشکەشکردنى هەموو جۆرە هاوکاریەک بۆ هێنانەدى ئەو ئامانجەیان کە خزمەتێکى باش بە رەوشى بازرگانى و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان دەکات.
ئه‌م بابه‌ته‌ 3406 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑