بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 03 May 2024 04:06:47 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکى کۆمەلەى (رۆژهەلاتى ناوەراست) ى ناوەراستى بەریتانى سەردانى ژوور دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/806-شاندێکى-کۆمەلەى-(رۆژهەلاتى-ناوەراست)-ى-ناوەراستى-بەریتانى-سەردانى-ژوور-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/806-شاندێکى-کۆمەلەى-(رۆژهەلاتى-ناوەراست)-ى-ناوەراستى-بەریتانى-سەردانى-ژوور-دەکات.html
ئێوارەى رۆژى یەک شەممە 11/10/2009 شاندێکى کۆمەلەى رۆژهەلاتى ناوەراست بە سەرۆکایەتى دیڤد لیلیۆد کە پێک هاتبوو لە ژمارەیەک خاوەن و نوێنەرانى ژمارەیەک کۆمپانیاى بازرگانى و پیشەسازى بەریتانى بەریتانى سەردانى ژووریان کردو لەگەل ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەسازانى کوردستان کۆبونەوە بە مەبەستى یەکتر ناسین و گفتوگۆکردن لەسەر کارى بازرگانى و پرۆژەى وەبەرهێنان لە کوردستان. دارا جەلیل خەیات لە ووتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى کۆمەلەکە ئاماژەى بە کۆبونەوەکانى لەگەل کۆمەلە و بازرگان و پیشەسازانى بەریتانیا لە لەندەن کە لە مانگى ئەیلولى رابردوو ئەنجامیاندابوو، لە هەمان کاتیشدا بە ئیجابى وەسفى کرد و خۆشحالیخۆى بۆ لە بەرامبەر هاتنى شاندەکە دەربرى و بە هەنگاوێکى گرنگى دانا بۆ بەرەو پێش چوونى پەیوەندى ئابوورى لە نێوان کوردستان بەریتانیادا. دیڤد لیلیۆد سەرۆکى شاندەکە حۆشحالیخۆى لە بەرامبەر پێشوازى گەرمى ژوور دەربرى و ئارەزووى دروستبوونى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى لە نێوان کوردستان و بەریتانیادا بە مەبەستى ئەو سەردانەیان دەربرى و گەشبینى خۆى بە دوارۆژى پەیوەندیەکان دەربرى، شاندى میوان و بازرگان و پیشەسازانى هەولێر لەگەل یەکتریدا کۆبونەوەى دووقۆلیان ئەنجامدا و لەگەل یەکتریشدا دەربارەى کارى بازرگانى و ئابوورى هاوبەش گفتوگۆیان کرد.
]]>
هه‌واڵ Mon, 12 Oct 2009 00:00:00 +0000
ژوور بروانامەى رێزلێنان بەسەر ئەندامانى ئەنجوومەنە کارگێریەکانى ژوور دابەش دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/805-ژوور-بروانامەى-رێزلێنان-بەسەر-ئەندامانى-ئەنجوومەنە-کارگێریەکانى-ژوور-دابەش-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/805-ژوور-بروانامەى-رێزلێنان-بەسەر-ئەندامانى-ئەنجوومەنە-کارگێریەکانى-ژوور-دابەش-دەکات.html
لە چوارچێوەى رێزگرتن و ستایشکردنى ئەنجوومەنەکانى کارگێرى خولەکانى پێشووى ژوور بەدرێژایى مێژووى خۆى لەسەرەتاى دامەزراندیەوە لە سالى 1966 تا ئێستا، رۆژى پێنج شەممە 8/10/2009 لە هۆلى بۆنەکان لە ژوور بە ئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر بروانامەى رێزلێنان و سوپاس گوزارى بەسەر (36) سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى خولەکانى بەرێوەبردنى ژوور دابەش کرد. سەرەتا دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکدا رۆڵ و ماندووبون و ئەداى بەرز نرخاند و کورتە باسێکى دەربارەى مێژووى ژوور و چۆنیەتى بەرێوەبردنى کرد. نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر بەو بۆنەیەوە وتارێکى پێشکەش کرد و توێژى بازرگانانى بە توێژێکى گرنگ لە قەلەمدا و رۆل و ئەرکى ئێستا و دوارۆژیانى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان روون کردەوە و ئاماژەى بە پشتگیرى حومەتى هەرێمى کوردستان کرد لە کەرتى تایبەت. دواتریش لە لایەن پارێزگار و سەرۆکى ژوور ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور بروانامە و دیارى بەسەر سەرۆک و ئەندام ئەنجوومەنە ئامادەبووەکان و نوێنەرەکانیان دابەشکرا. لە پاشان لە لایەن ئامادەبوان بەشەکانى ژوور و بینایەکەى بە گشتى بەسەر کرایەوە و بۆ نان خواردنى نیوەرۆ میوانداریکران. شایەنى باسە کە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر لە سالى 1966 دامەزراوە و شێخیل حاجی حەسەن بەزاز یەکەمین سەرۆکى ئەو ژوورە بووە، ژوور تا ئێستا (8) خولى بینیوە، واتە (8) ستاڤ وەک ئەنجوومەن بۆ بەرێوەبردنى دەست نیشانکراون، دواهەمین خولى کە خولى هەشتەمە لە 16/4/2006 لە لایەن توێژى بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیاکان هەلبژێردراون و (15) ئەندام ئەو ژوورە بەرێوەدەبەن بۆ ماوەى چوار ساڵ دواتر ئەو ماوەیە دێژ دەکرێتەوە یان هەلبژاردنێکى تازە دەکرێت و ئەنجوومەنێکى کارگێرى نوێ دەست نیشان دەکرێت.
]]>
هه‌واڵ Mon, 12 Oct 2009 00:00:00 +0000