بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 13 کانونی یەکەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 12 May 2024 18:19:12 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئەنجوومەنى ژوور بەشدارى لە کردنەوەى پێشانگاى نێودەولەتى شارەوانى و پیشەسازیەکانى بەرد و سیرامیک لە هەولێر دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/886-ئەنجوومەنى-ژوور-بەشدارى-لە-کردنەوەى-پێشانگاى-نێودەولەتى-شارەوانى-و-پیشەسازیەکانى-بەرد-و-سیرامیک-لە-هەولێر-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/886-ئەنجوومەنى-ژوور-بەشدارى-لە-کردنەوەى-پێشانگاى-نێودەولەتى-شارەوانى-و-پیشەسازیەکانى-بەرد-و-سیرامیک-لە-هەولێر-دەکات.html
بە ئامادەبوونى هەریەک لە (سەمیر عەبدولا) وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزارى هەرێم و (نەوزاد هادى) پارێزگارى هەولێر و (سۆران ئەبوبەکر عەزیز) جێگرى سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و بە بەشدارى زیاتر لە 200 کۆمپانیاى بیانى لە 14 ولاتى جیهانەوە پێشنیوەرۆى رۆژى یەک شەممە 13/12/2009 پێشانگاى نێودەولەتى شارەوانى و پیشەسازیەکانى بەرد و سیرامیک لە هەولێر کرایەوە. لە ووتەیەکیدا سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوور کردنەوەى ئەم پێشانگایەى بە گرنک وەسف کرد لە ئاوەدان کردنەوەى هەرێمى کوردستان و خۆشحالی خۆى دەربرى لە بەرامبەر بەشداریکردنى ژمارەیەکى بەرچاو لە کۆمپانیا ناودارەکانى تورکیا لەم پیشانگایەدا لە رێژەى وتەیەکدا ئاگادارى کۆمپانیا بەشداربووەکان کردەوە کە بۆ هەر کار و پرسیار و هاوکاریەک کە پەیوەندى بە کاروبارى بازرگانى و پیشەسازیەوە هەبێت پەیوەندى بە ژوورەکەمانەوە بکەن. دواى برینى شریتى کردنەوەى پێشانگا لە لایەن نەوزاد هادی پارێزگارى هەولێر، تەواوى پیشانگاکە بەسەرکرایەوە.
]]>
هه‌واڵ Sun, 13 Dec 2009 00:00:00 +0000