بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 24 ئازار 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 07:08:04 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq یاریدەدەرى بەرێوەبەرى فرۆشیارى بەندەرى میرسین پێکهاتە و کاروچالاکیەکانى بەندەرەکە بۆ بازرگانانى هەولێر شى دەکاتەوە. https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/625-یاریدەدەرى-بەرێوەبەرى-فرۆشیارى-بەندەرى-میرسین-پێکهاتە-و-کاروچالاکیەکانى-بەندەرەکە-بۆ-بازرگانانى-هەولێر-شى-دەکاتەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/625-یاریدەدەرى-بەرێوەبەرى-فرۆشیارى-بەندەرى-میرسین-پێکهاتە-و-کاروچالاکیەکانى-بەندەرەکە-بۆ-بازرگانانى-هەولێر-شى-دەکاتەوە.html
رۆژى سێشەممە 24/3/2009 بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و تەواوى جێگر و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى و ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەسازانى هەولێر کە لەسەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون ، ایهام عادل عبید یاریدەدەرى بەرێوەبەرى فرۆشیارى بەندەرى (میرسین) ى تورکیا تەواوى پێکهاتە و کار و چالاکیەکانى بەندەرەکەى بە داتاشۆو روون کردەوە.. بەندەرى میرسین دەکەوێتە سەر دەریاى ناوەراست لەسەر پارچە زەویەک رووبەرەکەى دەگاتە(1.100.000) مەتر دووجا، دواى ئەوەى ئەم بەندەرە کە لە دەست حکومەت دابوو لە ( 11/5/2007 ) ەوە دراوەتە دەست کەرتى تایبەت بە رێژەى 50% بۆ هەریەکە لە دوو کۆمپانیا بە ناوى (ئەکفەن) ى تورکى و (psa) ى سەنغافورى لەژێر ناو یا هێماى (MPI) بەرێوەدەچێت بە سەرمایەى (755) ملیۆن دۆلار. ایهام عادل لەو سەردانەى کە بە مەبەستى دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان هەولێر و بەندەرى میرسین هاتبوو بەدرێژى باسى لە گرنگى ئەو بەندەرەکرد بۆ کوردستان و عێراق بەگشتى و قەبارەى ئەو کالایانەى کە سالانە لە رێگەى ئەو بەندەرەوە هەناردە و هاوردە دەکرێن خستەروو، هەروەها ئاماژەى بە هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە کرد کە بەندەرەکە پێشکەشى دەکات جگە لە گەلێک بابەتى تر دەربارەى بەندەرەکە. دواتر دارا جەلیل خەیات باسى لەو گرفتانەکرد کە ئاستەنگ لەبەردەم بازرگانى کوردستان دروستدەکات لە هاوردە کردنى کاڵا لەرێگەى ئەو بەندەرەوە و جەختى لەسەر ناوى کوردستان کردەوە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ دواکەوتنى بازرگانان و ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانیان دروستدەکات بۆیە پێویستە ئەم بەندەرە ئەو جۆرە تێڕوانینە بگۆرێت بۆ ئەوەى بتوانێت خەلکى زیاتر بۆ لاى خۆى کێشبکات. پاشان گەلێک بابەت لە لایەن ئامادەبوان خرایە روو لە لایەن ایهام عادل وەلام درانەوە و بەلێنى گەیاندنى ئەو بابەتانەى بە ئیدارەى بەندەرەکە دا بە مەبەستى چارەسەرکردنیان.
]]>
هه‌واڵ Tue, 24 Mar 2009 00:00:00 +0000