بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 31 ئازار 2011 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 13:59:58 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq یەکەى پەرەپێدانى ئابوورى هەولێر بەشدارى لە وۆرک شۆپێکدا دەکات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1528-یەکەى-پەرەپێدانى-ئابوورى-هەولێر-بەشدارى-لە-وۆرک-شۆپێکدا-دەکات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/1528-یەکەى-پەرەپێدانى-ئابوورى-هەولێر-بەشدارى-لە-وۆرک-شۆپێکدا-دەکات.html لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگترووەکان سەبارەت بە پەرەدان بە کەرتى تایبەت لە
لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگترووەکان سەبارەت بە پەرەدان بە کەرتى تایبەت لە عێراقدا کە لە رێگەى حەوت رێکخراوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئاستى عێراقدا جێبەجێدەکرێت.
لە قۆناغى یەکەمیشدا پارێزگاى هەولێر و ئەنبار و بەسرە بوون بە دەسپێکى جێبەجێکردنى ئەو بەرنامەیە وەک نموونەیەک بۆ سێ هەرێمى جیاواز باکوور و ناوەراست و باشوور، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ئاستى پارێزگادا بە هەماهەنگى رێکخراوى UNOPS/ILO یەکەى پەرەپێدانى ئابوورى پێکهێنرا دواى ئەنجامدانى چەندین کۆبونەوە لەگەڵ شارەزایانى ئابوورى.
سەبارەت بە رێکخستنى کارەکانى ئەو یەکەیە شاندێکى پارێزگاى هەولێر کە پێک هاتبلوو لە (5) ئەندامى ئەو یەکەیە بۆ بەشداریکردن لە وۆرک شۆپێکدا رۆژى 21/3/2011 بەرەو ولاتى ئەردەن بەرێکەوتن بۆ ماوەى پێنج رۆژ لە 21-25/3/2011 بەشداریان لە وۆرک شۆپەکەدا کرد، کە لە لایەن سەنتەرى راهێنانى نێودەولەتى (ILO) سازکرابوو، لەو ماوەیەدا وێراى روون کردنەوەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەى پەرەدان بە کەرتى تایبەت لە عێراقدا جەخت لەسەر پێکهاتەى یەکەى پەرەپێدان لە پارێزگاکاندا کرا و پلانى کار بۆ ماوەى سێ مانگى داهاتوو شرۆڤە کرا، شاندى بەشداربووى هەولێر لەسەر پرس و بابەتەکانى ئەو وۆرک شۆپە بەشداربوون و سەرنج و پێشنیاریان بۆ باشتر کردنى کارى ئەو یەکەیە خستەروو، دواى تەواو بوونى وۆرک شۆپەکە رۆژى 26/3/2011 شاندەکە بەرەو کوردستان گەرانەوە.
جێى ئاماژە پێکردنە کە وا چاوەروان دەکرێت لەم چەند رۆژەى داهاتوو یەکەى پەرەپێدنى ئابوورى بە پێى ئەو بەرنامەیەى کە لە لایەن رێکخراوی UNOPS/ILO بۆ دانراوە دەست بە کارەکانى بکات و لە ماوەى سێ مانگدا سەرەراى فراوانترکردنى پێکهاتەى ئەو یەکەیە دیراسەیەکى تەواوى واقیعى ئابوورى لەسەر ئاستى پارێزگاى هەولێر ئامادەبکات و لە خولێکى راهێناندا کە لەوانەیە لە ولاتى مالیزیا یان سەنغفوورە سازبکرێت بیخاتە بەر باس بۆ ئەوەى ببێتە بنەمایەک بۆ دانانى بەرنامەى داهاتووى کارەکانى.

DSCF3837.jpg

]]>
هه‌واڵ Thu, 31 Mar 2011 03:53:00 +0000