بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2012 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 04 May 2024 17:49:03 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌کات که‌ به مه‌به‌ستی کارکردن دێنه‌ کوردستان https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7689-حکومه‌تی-فه‌ڕه‌نسا-پشتگیری-سیاسی-له‌و-کۆمپانیایانه‌ی-ده‌کات-که‌-بۆ-مه‌به‌ستی-کارکردن-بێنه‌-کوردستان.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7689-حکومه‌تی-فه‌ڕه‌نسا-پشتگیری-سیاسی-له‌و-کۆمپانیایانه‌ی-ده‌کات-که‌-بۆ-مه‌به‌ستی-کارکردن-بێنه‌-کوردستان.html حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌کات که‌ به مه‌به‌ستی کارکردن دێنه‌ کوردستان

رێککه‌وتی 2/12/2012، له‌میانه‌ی پێشوازیلێکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ژوور، ‌به‌ڕێز بێرنارد کازۆ سه‌رۆکی ئیداره‌ی ناوچه‌ی (دۆردۆنگ)ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند:"حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌که‌ین که‌ بۆ مه‌به‌ستی کارکردن بێنه‌ کوردستان."

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ تیایدا به‌ڕێزان ئالان گیرات کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر و خه‌مان زرار نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پاریس و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی و ده‌زگه‌ ئابوورییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا کرد به‌تایبه‌تی.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 11 Dec 2012 08:40:00 +0000