بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 11 تشرینی دووەم 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 29 Apr 2024 16:12:52 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سێیه‌م كۆنفرانسى كارى عێراقى ـ ئه‌رمه‌نى له ئه‌رمینیا به‌رێوه‌چوو https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8236-سێیه‌م-كۆنفرانسى-كارى-عێراقى-ـ-ئه‌رمه‌نى-له-ئه‌رمینیا-به‌رێوه‌چوو.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8236-سێیه‌م-كۆنفرانسى-كارى-عێراقى-ـ-ئه‌رمه‌نى-له-ئه‌رمینیا-به‌رێوه‌چوو.html سێیه‌م كۆنفرانسى كارى عێراقى ـ ئه‌رمه‌نى له ئه‌رمینیا به‌رێوه‌چوو

سه‌رچاوه- مالپه‌رى kfcci

له‌ رێكه‌وتى 6ـ9/11/2013 به‌به‌شدارى شاندێكى حكومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر  رۆژ نورى شاوه‌یس جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و كۆمه‌لێك له‌ بازرگان و بزنسمان و خاوه‌نكارانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ یاوه‌رى شانده‌كه‌ بوون له‌ وڵاتى ئه‌رمینیا سێیه‌مین كۆنفرانسى كارى عێراقى ئه‌رمه‌نى به‌رێوه‌چوو .

له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا شانده‌كه‌ پێشوازیكرا ، له‌ دیدارێكدا دكتۆر رۆژ نورى شاوه‌یس خۆشحاڵى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ و ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه ده‌ربرى و رایگه‌یاند ، هیوادارین ئه‌م كۆنفرانسه‌ ببێته‌ هۆى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى كارى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا و به‌شداریكردنى كۆمپانیاكانى وڵاتى ئه‌رمینیا له‌ ره‌وشى ئاوه‌دانى و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ستراتیژى له‌ عێراق .

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكهاتبوو ، سه‌ره‌تا له‌ هۆتێل ماریۆت كۆنفرانسه‌كه‌ ده ستى پێكرد ،‌ تیایدا به‌شداربووانى هه‌ردوو لا خۆیان به‌یه‌كترى ناساند . دواتر شاندى عێراقى به‌شدارى له‌ پێشانگاى ئه‌رمه‌نى كرد كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى كۆمپانیاكانى ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌شداربوون .

هه‌ر له‌ میانه‌ى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه‌ دیدارێكى بازرگانى له‌ نێوان شاندى عێراقى و ئه‌رمه‌نى به‌رێوه‌چوو كه‌ تیایدا كۆمپانیا وبازرگانانى نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆرى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كتریان كرد . دواتر به‌شداربووانى كه‌رتى تایبه‌تى شاندى عێراقى سه‌ردانى

په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌یان كرد و له‌لایه‌ن هۆڤیك ئیبراهیمیان سه‌رۆكى په‌رله‌مان پیًَشوازیكران . له‌ دیداره‌كه‌ باسیان له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئابوورى و بازرگانى نێوان عێراق و وڵاتى ئه‌رمیانیا كرد ، هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر به نوێنه‌رايه تى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد تیایدا باسى ره‌وشى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستانى كرد و هیواى خواست له‌گه‌ڵ وڵاتى ئه‌رمینیا په‌یوه‌ندیه‌كى ئابوورى و بازرگانى پته‌و بۆ بێته‌ ئارا و،  ئاماده‌یى خۆشى بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیه‌ك نیشاندا.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 11 Nov 2013 08:01:43 +0000