تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 02 کانونی یەکەم 2013
دوو شەممە, 02 کانونی یەکەم 2013 08:34

سەرۆكی ژوور بەشداری له پێشانگایەك دەكات

 
ئێوارەی رۆژی 1\12\2013 دارا جەلیل خەیات  سەرۆكی ژوور و ژمارەك لە ئەندامانی ژوور بەشدارییان لە پێشانگای كۆمپانیای ڤیتەمی توركی تایبەت بە مۆبیلیات كرد, پێشانگاگە لە هۆتێل جوهەینە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە پێشانگاكە چەندین نموونە لە كەل و پەلی ناو ماڵ نمایش كران, سەرۆكی ژووریش دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
لە رۆژی 1\12\2013شاندێكی بازرگانی لە شاری قهرمان مرعشی توركیا بە سەرۆكایەتی فەهمی ئەركان سەرۆكی ژووری پیشەسازی ئەو شارە و لەگەڵ 30 كۆمپانیای بواری جیا جیای هەمان شار, سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی یەو سەرسامی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو هەموو پێشكەوتنانەی هەرێم و بەتایبەتی شاری هەولێر كە بەخۆیەوە بینیوە, پاشان سەرۆكی شاندی میوان ئامانجی هاتنیان بۆ كوردستان روون كردەوە, كە ئەوان وەكو نوێنەری 30 كۆمپانیای ئەو شارە هاتوون بە مەبەستی كاركردن و وەبەرهێنان  لە بواری جیا جیادا .
دواتر سۆران ئەبوبەكر زۆر بەخێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا بیانیەكان بەتایبەتی كۆمپانیا توركیەكان دێنە هەرێم و وەبەرهێنان دەكەن ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر پێشكەوتنی هەرێم لە بوارە جیا جیاكان و ئارامی و سەقامگیری هەرێمیش فاكتەرە سەرەكیەكەیە بۆ راكێشانی كۆمپانیا بیانیەكان هیواشی خواست ئەوان لای خۆیانەوە هاوكاربن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی هەرێم.
پاشان یاسای وەبەرهێنانی بۆ روون كردنەوە و ئامادەكاری و پاڵپشتی خۆیی و ژووریشی بۆیان دەربڕی.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
رۆژی 1\12\2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە د. حوسێن مەحمود خەتیب باڵیۆزی عێراق لە ووڵاتی ئەڵمانیا كرد, لە دیدارێكدا تیشك خرایە سەر دوایین پێشهاتە ئابوورییەكانی ناوچەكە, رۆڵی سەرۆكی ژوور بەرز نرخێنرا لە بانگێشتی بازرگانان بۆ عێراق و سەرۆكی ژووریش داوای كرد كە ئەوان وەكو باڵیۆز هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ زیاتر هاندانی كۆمپانیا ئەوروپی و ئەڵمانیەكان بۆ ئەوەی بێن كاری وەبەرهێنان بكەن لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑