بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 26 ئازار 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sun, 12 May 2024 02:57:19 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان ژووره‌کانی بازرگانی و خاوه‌نکارانی بولگاریادا واژۆ کرا https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7885-یاداشتنامه‌یه‌کی-لێکگه‌یشتن-له‌نێوان-ژووره‌کانی-بازرگانی-و-خاوه‌نکارانی-بولگاریادا-واژۆ-کرا.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7885-یاداشتنامه‌یه‌کی-لێکگه‌یشتن-له‌نێوان-ژووره‌کانی-بازرگانی-و-خاوه‌نکارانی-بولگاریادا-واژۆ-کرا.html یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان ژووره‌کانی بازرگانی و خاوه‌نکارانی  بولگاریادا واژۆ کرا

رێککه‌وتی 25/3/2013 له‌باره‌گه‌ی ژوور، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتنی بازرگانی له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و فیدراسیۆنی خاوه‌نکار و پیشه‌وه‌ر‌انی بولگاریادا، واژۆ کرا.

 

مه‌راسیمه‌که‌ش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و،  پیته‌ر که‌نه‌ڤ  جێگری سه‌رۆکی فیدراسیۆنی خاوه‌نکار و پیشه‌وه‌ر‌انی بولگاریا و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، ژماره‌یه‌ک له‌خاوه‌نکارانی کوردستان و، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای بولگاری شاره‌زا له‌بواری (بانکداری و چاپخانه و بیناسازی) و ، میدیاکاران به‌ڕێوه‌چوو.

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، به‌ڕێز دارا خه‌یات له‌وته‌یه‌کیدا هیوای خواست که‌ واژۆکردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه ببێته ده‌ستپێکی قۆناغێکی پێشکه‌وتووتر له‌په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا، به‌تایبه‌تی له‌بواره‌کانی گه‌شتیاری و کشتوکاڵیدا، چونکه‌ بولگاریا له‌و دوو بواره‌دا شاره‌زاییه‌کی فراوانی هه‌یه‌.

هیواشی خواست که‌ بازرگانانی هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی بولگارییه‌کان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن که‌ هاتۆته‌ پێش بۆ فراوانکردنی چالاکییه‌ بازرگانییه‌کانیان له‌هه‌رێمی کوردستاندا.   

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز پیته‌ر که‌نه‌ڤ  سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی واژۆکردنه‌که ده‌ربڕی و، وتی:"ئێمه‌ خاوه‌نکارین و، هه‌ندێک جار ده‌کرێت بازرگانی جێگه‌ی سیاسه‌ت بگرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌گوڕ و تینه‌وه‌ روومان کردۆته‌ هه‌رێمی کوردستان."

جێی ئاماژه‌یه‌، یاداشتنامه‌ بازرگانیه‌که‌ی نێوان کوردستان و بولگاریا چه‌ندین خاڵی گرنگی له‌خۆگرتووه‌، له‌و‌انیش گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان، ئاسانکاری بۆ چالاکییه‌کانی بازرگانانی هه‌ردوولا، گۆڕینه‌وه‌ی توانا و شاره‌زاییه‌کان، پشکداری و به‌شداری له‌رووداوه‌ ئابوورییه‌کان و،  چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 26 Mar 2013 10:00:01 +0000