بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 03 نیسان 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 10 May 2024 04:15:02 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندی گروپی (G.T.P)ی هۆڵه‌ندی سه‌ردانی ژوور ده‌کات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7894-شاندی-گروپی-g-t-p-ی-هۆڵه‌ندی-سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7894-شاندی-گروپی-g-t-p-ی-هۆڵه‌ندی-سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html شاندی گروپی (G.T.P)ی هۆڵه‌ندی سه‌ردانی ژوور ده‌کات

رێککه‌وتی 2/4/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌سه‌رۆکی گروپی (G.T.P)ی هۆڵه‌ندی و شاندی یاوه‌ری کرد.

 

له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا.

 

لای خۆیه‌وه، سه‌رۆکی گروپی (G.T.P)ی وێڕای سوپاسکرنی بۆ پێشوازی لێکردنیان‌، هاته‌ سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان که‌ له‌بواره‌کانی بیناسازی، فێرکردن، هه‌ڵکه‌ندنی که‌ناڵی ئاودێری، ئاوه‌ڕۆی گه‌رم و رێگه‌ی نوێی گه‌رمکردنی ئاو، غاز و کاره‌با و ئه‌لیکترۆنییه‌کان، گواستنه‌وه‌ و هه‌نارده‌ و هاورده‌کردنی به‌روبوومه‌کانی شیر کار ده‌کات.

هاوکات ئامانجی سه‌ردانه‌که‌شی خسته‌ روو که‌ئه‌ویش ویستی کردنه‌وه‌ی لقی گروپه‌که‌یانه‌ له‌کوردستاندا.

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز خه‌یات کۆمه‌ڵێک رێنمایی سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ده‌ستپێکردنی کار و پڕۆژه‌ بازرگانییه‌کان پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 03 Apr 2013 08:10:44 +0000
‌شاندێکی هاوبه‌شی کۆمپانیاکانی (ئه‌نکافرێد میدیک) و (پێرکنس)ی تورکی سه‌ردانی ژوور ده‌کات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7893-‌شاندێکی-هاوبه‌شی-کۆمپانیاکانی-ئه‌نکافرێد-میدیک-و-پێرکنس-ی-تورکی-سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/7893-‌شاندێکی-هاوبه‌شی-کۆمپانیاکانی-ئه‌نکافرێد-میدیک-و-پێرکنس-ی-تورکی-سه‌ردانی-ژوور-ده‌کات.html ‌شاندێکی هاوبه‌شی کۆمپانیاکانی (ئه‌نکافرێد میدیک) و (پێرکنس)ی تورکی سه‌ردانی ژوور ده‌کات

رێککه‌وتی 2/4/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی هاوبه‌شی هه‌ردوو کۆمپانیای ئه‌نکافرێد میدیک و پێرکنسی تورکی کرد.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا زۆر به‌رچاوه‌ و گه‌شه‌سه‌ندووه، که‌تێدا ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووری هه‌رێم رۆڵی کاریگه‌ر ده‌بینێت."

هه‌روه‌ها به‌ڕیزیان وتی:"ئێمه لای خۆمانه‌وه‌ وه‌ک ژووری بازرگانی ئاماده‌ین به‌شێک بین له‌هاوکاری و یارمه‌تیدانی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌کان و له‌وانیش کۆمپانیا تورکییه‌کان."

لای خۆیانه‌وه‌، به‌ڕێزان مسته‌فا کووچووکالی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمپانیای ئه‌نکافرێد میدیک و میقداد عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی کۆمپانیای پێرکنس سوپاسگوزاری خۆیان و ئه‌ندامانی شانده‌که‌یان راگه‌یاند و باسیان له‌کار و چالاکییه‌کانی کۆمپانیاکانیان کرد، که‌ له‌بواره‌کانی پزیشکی و سووته‌مه‌نی و که‌لوپه‌له‌کانی یه‌ده‌گی بواری سووته‌مه‌نیدا کار ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌ڕێزان ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێر خسته‌ روو، که‌ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونیانه له‌ره‌وشی ئاوه‌دانی و چالاکی بازرگانی له‌کوردستاندا، تاکو بتوانن پڕۆژه‌کانی خۆیان له‌هه‌رێمدا ده‌ست پێبکه‌ن.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 03 Apr 2013 08:09:42 +0000