بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 15 کانونی یەکەم 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 04 May 2024 03:45:21 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆكی ژوور بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی كۆمەڵەی كاری بەریتانی – كوردستانی دەكات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8632-سەرۆكی-ژوور-بەشداری-لە-رێوڕەسمی-كردنەوەی-كۆمەڵەی-كاری-بەریتانی-–-كوردستانی-دەكات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8632-سەرۆكی-ژوور-بەشداری-لە-رێوڕەسمی-كردنەوەی-كۆمەڵەی-كاری-بەریتانی-–-كوردستانی-دەكات.html سەرۆكی ژوور بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی كۆمەڵەی كاری بەریتانی – كوردستانی دەكات
رێككەوتی 10/12/2014 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەسەرۆكایەتی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بەشدارییان لە رێوڕەسمی كردنەوەی كۆمەڵەی كاری بەریتانی – كوردستانی كرد.
هەر لەم رێوڕەسمەدا سەفین دزەیی ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی بیانی و ناوەخۆ و بازرگانان ئامادە بوون. 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 15 Dec 2014 09:25:08 +0000
سیمینارێك دەربارەی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت بەڕێوەچوو https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8631-سیمینارێك-لەسەر-پەرەپێدانی-كەرتی-تایبەت-بەڕێوەچوو.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8631-سیمینارێك-لەسەر-پەرەپێدانی-كەرتی-تایبەت-بەڕێوەچوو.html
لە درێژەی كار و چالاكیەكانی ژووری بازرگانی رۆژئاوای سوید بۆ پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان بە هاوكاری سەنتەری زانیاری پەرەپێدانی كار لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژانی 8 و 9/12/2014 بە ئامادەبوونی فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان  لە سەننتەری رۆشنبیری ژوور سیمینارێك دەربارەی هەماهەنگی نێوان شارەزا و نەشارەزایان لە بواری بەرێوەبردنی پرۆژە ئابووریەكاندا بە سەرپەرشتی و شرۆڤە كردنی خاتوو لوسیا سپڤێرد ئابووریناسی سویدی بەڕێوەچوو.
لەو سیمینارەدا میكانیزمی چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەماهەنگی لە نێوان كەسانی خاوەن ئەزموون و نەشارەزا بە شێوەیەكی پراكتیكی شی كرایەوە بەمەبەستی جێبەجی كردنی ئەو بەرنامەیە لە لایەن ژووری بازرگانی هەولێر لەژێر چاودێری و هەماهەنگی ژووری بازرگانی سوێد لەپێناو برەو دان بە كەرتی تایبەت و كەیەكێكە لە ئەركەكانی ژوورە بازرگانیەكان بە شێوەیەكی گشتی .
 سەردانی ئەم شاندە بەشێكە لە پرۆگرامی ئەكادیمی بۆ پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی لە نێوان ژوورە بازرگانیەكانی سوید لە گەڵ هەولێر و سلێمانی.
 
شایانی باسە ووشەی مێنتۆر(Mentor)  زاراوەیەكی نوێ یە لە بواری ئابووری مەبەست لێ ی كەسی شارەزاو خاوەن ئەزمونە لە بواری جیاجیادا هاوكاری ئەو خاوەنكارانە دەكات كە پێویستیان بە زانیاری هەیە. 
 
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 15 Dec 2014 09:06:02 +0000