بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 12 ئازار 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 10:07:10 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq رۆژی جل و بەرگی كوردی https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8380-رۆژی-جل-و-بەرگی-كوردی.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8380-رۆژی-جل-و-بەرگی-كوردی.html رۆژی جل و بەرگی كوردی
رۆژی 10/3/2014بە هەمان شێوەی دەزگا حكومیەكان و لە چوارچێوەی پابەندبوون بە رێنماییەكانی حكومەت لە بەرنامەی گرنگیدان بە جل و بەرگی كوردی لەگەڵ كردنەوەی دەوامی ئاسایی هەریەكە لە  سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی و ژمارەیەكی بەرچاو لە فەرمانبەران و كارمەندانی ژوور بە بۆنەی رۆژی پۆشینی جل و بەرگی كوردییەوە دەوامی ئاسایی یان بەڕێكرد.
 هەر بەم بۆنەیەوە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور رایگەیاند من رۆژی پۆشینی جل و بەرگی كوردی بە گرنگ دەزانم و خۆشبەختانەش حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ساڵێك لە مانگی ئاداردا رۆژێك بۆ پۆشینی جل و بەرگی كوردی دانراوە ، هیوادارم پەرلەمانی كوردستان دەكەم بەفەرمی رۆژێك لەو مانگەدا بۆ پۆشینی جل و بەرگی كوردی جێگیر بكات تا هەمووان خۆمان بۆ رۆژێكی لەم شێوەیە باشترئامادە بكەین.
هەروەها وتی لەگەڵ ئەوەی زۆربەی دامودەزگا حكومییەكان ئەو رۆژەیان بە بەرز راگرتووە ئێمەش وەك رۆلەیەكی ئەم نیشتمانە و دەزگایەكی كاریگەر لە كوردستان كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرە ئەوە دووپات دەكەینەوە كە هەموو كات ژوورەكەمان لەگەڵ بۆنە و یادەكانی میللەتەكەماندا رۆڵی خۆی دەبێت.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 12 Mar 2014 07:38:06 +0000