تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 24 ئازار 2014

بڕاندە جیهانیەكان لە ئەمریكاوە روو لە هەولێر دەكەن

رۆژی 19ی ئازار بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و بە هاوكاری قونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر، بە بەشداری حەوت كۆمپانیای جیهانی كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو چەند كۆمپانیا و بازرگان و خاوەنكارانی خۆماڵی لە بارەگای ژوور لە ژێر ناوونیشانی (گەشەپێدانی دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان) دیدارێك بە رێوە چوو.

 سەرەتا دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور ووتەیەكی پێشكەشكرد و سەرەتا زۆر سوپاسی قونسوڵی ئەمریكای كرد بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی لە هێنانی شاندی ئەمریكی بۆ هەرێم و سوپاسی نوێنەری بازرگانی و ئامادەبوانی كرد، راشیگەیاند پێشكەوتنی هەر ووڵاتێك پەیوەستە بە هەماهەنگی لەگەڵ ووڵاتانی دیكە بەتایبەتی ووڵاتانی ئەوڕوپا و ئەمریكا، ووتیشی ئەمە دەرفەتێكە بۆ خاوەنكارانی خۆماڵی تاوەكو سوودی لێ وەربگرن و ئەم شاندەش دەبێتە سەرەتا بۆ ئەوەی شاندی گەورەتر روو لە هەرێم بكەن.

پاشان جۆزێف قونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر ووتەیەكی پێشكەشكردوو تێیدا ئاماژەی بە رۆڵ و چالاكی ژوور كرد بۆ هەوڵ و كۆششەكانیان و رێكخستنی ئەو دانیشتنانە لە نێوان  شاندی میوان و بازرگانانی هەرێم، ووتیشی ئێمە دەزانین كە ئابووری هەرێمی كوردستان لە گەشەكردنێكی خێرا و بەردەوامدایە بۆیە هەمیشە هەوڵمانداوە بانگێشتی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بكەین بۆ ئەوەی سەرمایەكانیان لە هەرێم وەگەڕبخەن.

دواتر نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە ووتەیەكدا سوپاسی قونسوڵی ئەمریكا و ژووری كرد و وە پاڵپشتی وەزارەت و حكومەتی هەرێمی كوردستانی پیشاندا بۆ هەر وەبەرهێنەرێك و كۆمپانیایەك كە بیەوێت لە كوردستان كاربكات.

پاشان دانیشتنێكی B2B  لە نێوان بازرگانانی خۆماڵی و كۆمپانیا ئەمریكیەكان بەڕێوەچوو و لە دواییشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خوانێكی نیوەڕۆی بۆ رێكخستن.

دوای نیوەرۆی هەمان رۆژ لە درێژەی دیدارەكەدا كە تیایدا فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و جۆزێف پێنینتۆن كونسوڵی گشتی ئەمەریكا و ژمارەیەك لە خاوەنكارانی كورد و ئەمەریكایی و عیراقی و شاندێكی كۆمپانیاكانی فرانگایز و فرۆتس و د.كیس و دینتاڵ فیكس و رادیۆشاك و نستل تۆل و هاوس كافێ و كۆرفیس و كلێرمۆنت گروپ و كویزونس و بوردولك پاركەر و چەند كۆمپانیایەكی عیراقی ئامادەی بوون ، تیشك خرایە سەر ئەو دەرفەتانەی كە پێویست دەكات بۆ پەرەپێدانی كاری هاوبەش لە بواری كەرتی تایبەتدا فەراهەم ببێت باسیان لێوە كرا .

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان وێڕای بەخێرهێنانی میوانان ئاماژەی بەوەدا عیراق لە پەنجاكانی سەدەی رابردوودا بازاڕێكی باش بوو بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڵام لە پەنجاكان و شەستەكانی سەدەی رابردوودا پاشەكشەی بەخۆیەوە دیت و هیوایشی خواست ئەم پەیوەندیە بگەڕێتەوە و دووپاتیكردەوە هەرێمی كوردستان چاوی لە پەیوەندی دوور و درێژخایەنە لە نێوان كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا .

لە لای خۆشیەوە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت ئاماژەی بە بارودۆخی سەقامگیری هەرێمی كوردستان كرد و دیدگای حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەمبارەیەوە روونكردەوە بەوەی حكومەت هەموو ئاسانكاریەك بۆ كۆمپانیاكانی ئەمەریكا پێشمەش دەكات بۆ ئەوەی سوود لە دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان وەربگرن و دووپاتیكردەوە حكومەت سەلماندویەتی كە بە یاسای مۆدێرن و هاندەر بۆ وبەرهێنان ئەم كارەی ئەنجامداوە و نیشانیدا هەرێمی كوردستان دەرگای سەرەكیە بۆ كۆمپانیا بیانیەكان بۆ ئەوەی بێنە نێو عیراقەوە.

ئاشكراشیكرد ئێستا 2700 كۆمپانیای بیانی لە هەرێمی كوردستاندا هەن و هەرێم 14 نوێنەرایەتی لە وڵاتانی دەرەوە هەیە و ژمارەیەكی زۆری نوێنەرایەتی وڵاتانی لە هەرێمدا هەن ئەمەش لە خۆیدا دەستكەوتێكی گەورەیە لە ماوەیەكی كورتدا بۆ هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ ماوەی رابردوو كە تیایدا رژێمی پێشوو سامانی ئەم وڵاتەی بە هەدەر دەدا ، ئاماژەی بەوەشدا ئەو دەستكەوتانە بە هۆی سیاسەتی حەكیمانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پتەوتركردنی پردی پەیوەندی لە نێوان هەرێم و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاتەدی.

فەلاح مستەفا دووپاتیكردەوە سەركردایەتی سیاسی هیچ كاتێك شكستی لە بەرچاو نیە بەڵكو هەمیشە بەرەوپێش هەنگاو دەنێت و پابەندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدای بە رێگەی دیاڵۆگەوە دووپاتكردەوە .

لە لایەكی دیكەشەوە كونسوڵی گشتی ئەمەریكا تیشكی خستە سەر گرنگی پتەوتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا كردەوە بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوكاری ئابوری و نیشانیدا كە مەبەستی سەرەكی سەردانی شاندی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئارەزوو و یستی ئەو كۆمپانیایانە دەگەڕێتەوە بەوەی كە سوود لە دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان وەربگرن و نیشانیدا هەرێمی كوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا توانی سەرنجی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا بیانیەكان رابكێشێت لە كەرتی جیاجیای وەكە گەشتوگوزار و خزمەتگوزاری بازرگانی و پیشەسازی ئەمە جگە لە كەرتی وزە و پێشبینی ئەوەی كرد ئەم كۆمپانیایانە ژمارەیان لە ساڵی ئایندەدا زیاتر بێت .

 

 

 

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑