تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: هەینی, 28 ئازار 2014
رۆژی 25ی ئادار ئەنتۆلی ماریێنتس سەفیری ئۆكڕانیا لە عێراق و ئەڤێریانۆڤ ئۆلێگ بەڕێوبەری كۆمپانیای (limited liability company) و دەشتی شێوەزور بەڕێوبەری هەمان كۆمپانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا سەفیری ئۆكڕاینا خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و وتیشی كاتێك كە دێم بۆ هەولێر هەست بە غەریبی ناكەم و وا هەست دەكەم دێمە ماڵی خۆم و من  هەردەم هەوڵم داوە زیاتر پەرە بە پەیوەندیەكانمان بدەین، وە داوەتەكیشی پێشكەشی ژوور كرد بۆ بەشداری كردن لە كۆڕبەندێكی ئابووری كە لە 4 ی حوزەیران لە كییڤ پایتەختی ئۆكڕاینا سازدەكرێ.
پاشان ئەڤێریانۆڤ ئۆلێگ بەڕێوبەری كۆمپانیای (limited liability company) ئامانجی كۆمپانیاكەیانی روون كردەوە كە ئەوان كۆمپانیایەكی تایبەتن بە دروست كردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بەرگری شارستانی و ئەمبوڵانس و ئۆفیسیشمان لە شاری هەولێر كردۆتەوە چونكە ئێمە هەرێمی كوردستان بە ئایندەیەكی گەش دەبینین و هیوا خوازیشین بەشداری لە پێشانگاكانی هەولێر بكەین و بەشداربین لە خزمەت كردن.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر سوپاسی كردن بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوونە بە تایبەتی سەفیری ئۆكڕاینا، ئامادەیی خۆی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتیەك، روونیشی كردەوە كە سەركەوتنی ئابووری هەر ووڵاتێك بە دروستكردنی پەیوەندی باش لەگەڵ ووڵاتان دێتە دی.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2007 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑