بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 23 حوزەیران 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 07:13:56 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەفیری بلا روسیا سەردانی ژووری كرد https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8507-سەفیری-رووسیای-سپی-سەردانی-ژووری-كرد.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8507-سەفیری-رووسیای-سپی-سەردانی-ژووری-كرد.html سەفیری بلا روسیا سەردانی ژووری كرد
رۆژی 22ی حوزەیران ئەندرێ ساڤینیخ سەفیری ووڵاتی روسیای سپی لە عێراق سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا سەفیری رووسیای سپی رایگەیاند كە ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی پەرە بە ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانمان بدەین لەگەڵ هەرێمی كوردستان و روونیشكردەوە كە ووڵاتی روسیای سپی زۆر پێشكەوتووە لە بوارەكانی پیشەسازی و تەكنەلۆژیا و ووزە و كشتوكاڵ وە لە هەوڵی ئەوەشداین لە رێگەی بەرپرسانی حكومی هەردوولاوە هێڵێكی ئاسمانی بازرگانی راستەوخۆ لە نێوان هەولێر و بلاروسیا بكەینەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن ودەست خۆشی لێكردن بۆ ئەم هەنگاوە و ووتیشی ئێمە لە لایەن خۆمانەوە هەوڵدەدەین بازرگانەكانمان بەشداری بكەن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكانی رووسیای سپی، وە ئامادەیی ژووریشی دەربڕی هەموو پاڵپشتیەك.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 23 Jun 2014 07:18:34 +0000