بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 28 ئاب 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 16 May 2024 06:53:52 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆكی ژوور بۆ كەناڵی France 24 دەدوێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8534-سەرۆكی-ژوور-بۆ-كەناڵی-france-24-دەدوێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8534-سەرۆكی-ژوور-بۆ-كەناڵی-france-24-دەدوێت.html سەرۆكی ژوور بۆ كەناڵی France 24 دەدوێت
لە میانی چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ كەناڵی France 24 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وەڵامی چەند پرسێكی تایبەت بە رەوشی بازرگانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی دایەوە، باسی لە گرنگترین ئەو تەوەرو كۆسپانە كە ئێستا هاتووەتە بەردەم بازرگانان وە راشیگەیاند كە رەوشی هەرێمی كوردستان زۆر ئارامە و ژماریەكی زۆر كۆمپانیای بیانی لقیان هەیە و لە كارەكانیشیان بەردەوامن و رۆژ بە رۆژیش ژمارەی كۆمپانیا بیانیەكان روو لە زیادبوونە.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 28 Aug 2014 07:35:35 +0000
لە داهاتوویەكی نزیكدا ووڵاتی بولگاریا نووسینگەی بازرگانی خۆی لە هەولێر دەكاتەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8533-لە-داهاتوویەكی-نزیكدا-ووڵاتی-بولگاریا-نووسینگەی-بازرگانی-خۆی-لە-هەولێر-دەكاتەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8533-لە-داهاتوویەكی-نزیكدا-ووڵاتی-بولگاریا-نووسینگەی-بازرگانی-خۆی-لە-هەولێر-دەكاتەوە.html لە داهاتوویەكی نزیكدا ووڵاتی بولگاریا نووسینگەی بازرگانی خۆی لە هەولێر دەكاتەوە
رۆژی 27ی ئاب دیمیتەر ئۆگرینۆڤ سەرۆكی بەشی بازرگانی و ئابووری لە سەفارەتی بولگاریا لە عێراق سەردانی ژووری كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا ئۆگرینۆڤ باسی لە پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان بولگاریا و عێراقی كردو ووتیشی كە ئەوان هەوڵدەدەن پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكان بدەن و هەناردەی ووڵاتی بوگاریا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان زیاد بكەن، راشیگەیاند كە لە داهاتوویەكی نزیكدا نووسینگەی بازرگانی ووڵاتی بولگاریا لە هەولێر دەكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن وە پاڵپشتی خۆی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 28 Aug 2014 07:33:41 +0000
دارا جەلیل خەیات: كاری وەبەرهێنان لە كوردستان ئاسایی بەڕێوە دەچێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8532-دارا-جەلیل-خەیات-كاری-وەبەرهێنان-لە-كوردستان-ئاسایی-بەڕێوە-دەچێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8532-دارا-جەلیل-خەیات-كاری-وەبەرهێنان-لە-كوردستان-ئاسایی-بەڕێوە-دەچێت.html

دارا جەلیل خەیات:

كاری وەبەرهێنان لە كوردستان ئاسایی بەڕێوە دەچێت

سەرۆكی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بارودۆخی ئەمنی كوردستان ئارامەو هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە، بۆیە پێویستە كارمەندی ئەو كۆمپانیا بیانییانەی كە كوردستانیان بەجێهێشتووە ‏بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.‏
دارا جەلیل خەیات لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵدا، ئاماژە بەوە دەكات، جگە لە كارمەندی بەشێك لە كۆمپانیاكان، هیچ كۆمپانیایەك خاكی كوردستانی بەجێنەهێشتووە. ئەو روونی دەكاتەوە، ‏سەرمایەداران‌ و بازرگانانی كوردستان بەردەوامن لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەجۆرێك رۆژانە نانخواردن‌ و پێداویستی دوو هەزار پێشمەرگە رەوانەی بەرەكانی شەڕ دەكەن.‏
دارا جەلیل خەیات ئاماژە بەوە دەكات، ماوەیەكی زۆرە كە لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە، بازرگانی نێوان توركیا بۆ گشت عیراق‌ و كوردستان هەیە و، دوای ‏دروستبوونی هەندێك ئاڵۆزی لەناوچەكانی تكریت ‌و موسڵ‌ و شەڕی داعش، ئەوا دابڕانێكی هاتوچۆی بارهەڵگری لەنێوان كوردستان و عیراق هاتەئاراوەو ئەوەش وایكرد هاتوچۆی بازرگانی لەو ناوچانە كەم ‏بكرێتەوە، هەروەها ئەو شەڕە وایكرد هەندێ دۆستانی ئێمە كە كاری بەڵێندەرایەتی ‌و كۆنتراكت دەكەن بۆ توركیا بڕۆنەوە، هیوا دەخوازین بگەڕێنەوە.‏
لەبارەی رێژەی ئەو كۆمپانیایانەی كە هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتووە، دارا جەلیل خەیات وتی: ئەوانەی رۆیشتوون زوربەیان كارمەندانی كۆمپانیاكان بوون نەك خودی كۆمپانیاكان.‏
لەبارەی چارەسەری باردۆخەكەش وتی: ئەو باردۆخە بەندە بە پێكهێنانی حكومەتێكی هەمەلایەنە لە كوردو عەرەبی شیعەو سوننەو لایەنەكانی دیكە لەعیراقدا تا ناوچەكە هێمن بێ.‏
روونیكردەوە، لەساڵی ٢٠٠٥ەوە تائێستا لایەنی ئەمنی عیراق باش نەبووەو تەنیا لەكوردستان ئارامی سەقامگیری بەخۆوە بینیوە، هەر لەو كاتەوە بازرگانی ‏بە باشترین شێوە بەڕێوەچووە.‏
هەروەها دارا جەلیل خەیات وتی: داوا لە كۆمپانیا بیانییەكان دەكەم بگەڕێنەوەو زیان بە خۆیان‌ و خەڵكی پەیوەندیدار نەگەیەنن، چونكە تێكچوونی پەیوەندی تا دروستبوونەوەی، ‏كاتێكی زۆر دەبات،‌ هەروەها بازاڕەكانی كوردستان زۆر بەباشی جموجۆڵی تێكەوتووەو خەڵك ژیانی ئاسایی خۆی دەكات، هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە كە  كوردستان ئارامە.‏
لەبارەی یارمەتیدانی سەرمایەداران بە پێشمەرگە، دارا جەلیل خەیات وتی: زۆربەی سەرمایەداران خۆیان یارمەتی پێشمەرگەیان داوە بەبێ هیچ داواكارییەك، ئێمەش وەك یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی كوردستان بودجەیەكمان بۆ پشتگیری هێزی پێشمەرگەی كوردستان تەرخان كردووەو، رۆژانە خواردن بۆ دوو هەزار پیشمەرگە دەنێرین.‏

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 28 Aug 2014 07:30:44 +0000