لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی ((TRT Haberی توركی سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەڵامی چەند پرسێكی تایبەت بە رۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و رەوشی ئابووری لە دۆخی ئێستای هەرێم و رێژەی كۆمپانیا توركیەكان و كاریگەری نەهاتنی بودجە و شەڕی تیرۆرستانی داعش لە سەر بازرگانی.
لە وەڵامدا سۆران ئەبوبەكر ووتی: ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەك هەمیشە و لە هەموو كاتێكدا پشتگیری و ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هەر لایەنێك و كۆمپانیایەك كە بیەوێت بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە رەوشی ئابووری ئێستای هەرێم جێگری سەرۆكی ژوور رایگەیاند: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و نەهاتنی بودجە لە لایەن حكومەتی عێراق و شەڕی تیرۆرستانی داعش وای كرد كە زۆرێك لە پرۆژەكان بوەستن و كاری بازرگانی سستی پێوە دیاربێت و بەشێك لە كۆمپانیاكان هەرێمی كوردستان جێ بهێڵن بەڵام بە ئازایەتی و وەڵأمدانەوەی جوامێرانەی پێشمەرگەكانی كوردستان و دۆخی ئارامی هەرێمی كوردستان و هەولێر بەتایبەت وای كرد زۆرێك لە كۆمپانیاكان بگەڕێنەوە و ئێستاش بازرگانان و كۆمپانیاكانی بیانی بەردەوامن لە هاتنیان بۆ كوردستان.
سەبارەت بە رێژەی كۆمپانیا توركیەكان لە هەولێر جێگری سەرۆكی ژوور ووتی: ئێستا لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیا و بازرگانی بیانی هەن پشكی شێریش بەر كۆمپانیا توركیەكان كەوتووە.
ئێمەش لەو بڕوایەدان لە داهاتوویەكی نزیكدا رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان بەرەو باش بوون بچێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑