تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 21 نیسان 2015
وۆركشۆپێك بۆ بەهێزكردنی رۆڵی كەسایەتی لە بەرێوەبردن سازكرا
 
بە مەبەستی بەهێزكردنی رۆلی كەسایەتی و بەدیهێنانی ئامانج لە رێگەی بەرنامەی رێنوێنی بۆ بوارە جیاوازەكان بە تایبەتی بواری بازرگانی و كەرتی تایبەت.
رۆژی دووشەممە 20/4 لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و نوێنەرانی ژووری بازرگانی سوید و خاوەن كاران و بازرگانان وۆركشۆپێك لە ژێر ناونیشانی "سەركردایەتی لە رێگەی بەرنامەی رێنوێنی" لە لایەن ژووری بازرگانی سویدی سازكرا.
سەرەتا سەرۆكی ژوور ووتەیەكی پێشكەش كردوودوای بەخێرهێنان سوپاسی ژووری بازرگانی سویدی كرد بۆ ئەم بەرنامەیە ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریشی نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتیەك وە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
دواتر ووتەی بەخێر هێنان لە لایەن خاتوو نیگار نوێنەری ژووری بازرگانی سوید پێشكەشكرا، لە وتەكەیدا سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری كرد بۆ ئەم دەرفەتە هەروەها باسی لە چۆنیەتی و جێبەجێكردنی بەرنامەكەیانی كرد ووتیشی ئەم بەرنامەیان لە شاری سلێمانی سەركەوتوو بووە و هیواخوازین بە هەمان شێوەش لە شاری هەولێر سەركەوتوو بێت.
ووتیشی بۆ ماوەی 3 ساڵە لە ژوورە بازرگانیەكانی ئەفریقیا بەردەوامە و ئنجامی باشی بەدەستهێناوە.
پاشان سیمینارێك لە لایەن ژووری بازرگانی سویدی بۆ ئامادەبووان پێشكەشكرا و ئامانجی بەرنامەكەی روونكردەوە.
ئنجا لە لایەن بەشێك لە ئامادەببوانەوە كە بەشداربوونە لەم بەرنامەیە لە بواری جیا جیا باسی سوود و گرنگیەكانیان كرد.
لە كۆتایشدا پرسیار و بیرو را ئاڵوگۆڕ كرا لە لایەن ئامادەبووانەوە.
شایانی باسە بەرنامەی رێنوێنی، بەرنامەیەكی فێرخوازی و رێ نیشاندەرە لە لایەن كەسانێكەوە كە شارەزایەكی باشیان هەیە لەو بوارە (مێنتۆر) بەڵام بە شێوەیەكی خۆبەخشانە بۆ كەسانێك كە تازە دەیانەوێت بێنە ئەو بوارەوە (مێنتیز).
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑