بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 17 ئاب 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 26 Apr 2024 13:13:07 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بەنیازە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان بكات (UNOPS) https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22202-بەنیازە-بەشداری-لە-ئاوەدانكردنەوەی-هەرێمی-كوردستان-بكات-unops.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22202-بەنیازە-بەشداری-لە-ئاوەدانكردنەوەی-هەرێمی-كوردستان-بكات-unops.html  بەنیازە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان بكات   (UNOPS)
رۆژی 11/8/2015 د.دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  پێشوازی لە شاندێكی نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ خزمەتگوزاری پرۆژەكان (UNOPS) بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر د. هاری هامڵس راوێژكاری تایبەتی نوسینگەی جێبەجێكار كرد.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و بەڕێوبەری سەنتەری زانیاری كار (BIC) ئامادە بوون.
پرۆفیسۆر د. هاری هامڵس رایگەیاند ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێم بە نیازی هاوكاری كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتەكانی تایبەتە لە هەردوو لایەنی دارایی و هونەری لە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم بە تایبەتیش لە سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری ووزە و تەندروستی و خاشاك و ئاوەڕۆ.
وتیشی ئەمە جاری یەكەمە كە سەردانی ژوور دەكەین بە هۆی ئەوەی ژووری بازرگانی نوێنەری كەرتی تایبەتە و دەمانەوێت هاوكار و پاڵپشتمان بێت لەم كارە، لە ماوەی داهاتوو درێژە بە سەردانەكەمان دەدەین.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی كردن بۆ ئەم هەوڵە و ئامادەیی خۆیی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتیەك و هاوكارییەك كە خزمەت بە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان بكات.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 17 Aug 2015 07:45:17 +0000