تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 20 کانونی دووەم 2016
رۆژی 17/1/2016 شاندێكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەمەد محەممەد حوسێن بریكاری وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
ئامانجی ئەم سەردانە گفتوگۆ كردن بوو سەبارەت بە پێكهێنانی لێژنەیەكی هەمەلایەنە بۆ رووبەروو بوونەوەی گرنگترین ئەو كێشەو گرفتانەی كە دەبنە هۆی تێكچوون و پیسبوونی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆی.
بریكاری وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە رایگەیاند: ئێستا گرنگترین كێشە كە رووبەرووی جیهان و ناوچەكەمان بوەتەوە پیسبوونی ژینگەیە بە هەموو جۆرەكانیەوە، پیسبوون و كەمی ئاوی سازگاریش گرنگترین كێشەی ئەم سەدەیەیە لە هەموو جیهان بە تایبەت لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی كەم بوونەوەی رێژەی باران بارین و دروستكردنی بەنداو لە لایەن وڵاتانی دراوسێ و كەم بوونەوەی ئاوی ژێر زەوی ، ئەمانە هەموو هەڕەشەیەكی جدین لەسەر هەرێمی كوردستان پێویستە بە زووترین كات چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزینەوە.
وتیشی: بەفیڕۆدانی ئاوی سازگار لە لایەن ماڵان و شوێنە گشتیەكان و شوشتنگەكان كاریگەریەكی راستەوخۆی كردۆتە سەر ئەم كەمبوونەوەیە و پیسكردنی سەرچاوەكانی ئاوی سازگار لە هەرێمی كوردستان.
سەمەد محەممەد وتی: لە هەرێمی كوردستان رۆژانە 2.5 – 3 ملیۆن لیتر ئاوی سازگار بۆ مەبەستی شوشتنی ئۆتۆمبێل لە لایەن شوشتنگەكانەوە بەكاردێت و بێ ئەوەی یەكەی چارەسەری بۆ دابنێن بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی ئاوە بەفیڕۆچووەكە بۆ ئەوەی دووبارە بەكاری بهێننەوە.
ئەوەشی خستە روو كە ئێستا لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان تەنها یەك شوشتنگە هەیە لە شاری هەولێر كە یەكەی چارەسەری ئاوی داناوە بۆ دووبارە بەكارهێنانەوە.
لە كۆتایی دا داوایەكی ئاڕاستەی ژوور كرد كە لێژنەیەكی هاوبەش لە هەموو ئەو لایەنانە پێكبهێنن بۆ بەدواداچوون و پێدانی رێنمایی نوێ بە گشت شوشتنگەكانی هەرێم.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور وێڕای دەست خۆشی بۆ ئەم هەنگاوە و پشتگیری ژووریشی دووپات كردەوە لە رووبەرووبوونەوەی ئەم كێشەیە
وتی: زیاتر لە 200 شوشتنگە لە شاری هەولێر هەن لەم ژمارەیە نزیكەی 70 شوشتنگە مۆڵەتی كاركردنیان هەیە ئێمەش وەكو ژوور ئەو مۆڵەتەمان داونەتێ بە گوێرەی رێنماییەكانی دەستەی ژینگە، بۆیە لە كاتی دەرچوونی هەر رێنماییەك لە لایەن دەستەی ژینگەوە ئێمە كار بەم رێنماییە دەكەین.
وتیشی: ئێمە پێدانی مۆڵەتی كاركردن بە شوشتنگەكان رادەگرین تا ئەو كاتەی بە هەوڵی هەمەلایەنە رێنمایی نوێ دادەرێژرێت كە گرنگترین مەرجی دانانی یەكەی چارەسەری ئاو بێت بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان.
لە كۆتایی دا بڕیاردرا بە پێكهێنانی لێژنەیەكی هەمەلایەنە بۆ بەدواداچوونی ئەم كێشەیە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑