بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2016 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 12:29:01 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بریكاری وەزیری بازرگانی میسر سەردانی ژوور دەكات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68726-بریكاری-وەزیری-بازرگانی-میسر-سەردانی-ژوور-دەكات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68726-بریكاری-وەزیری-بازرگانی-میسر-سەردانی-ژوور-دەكات.html بریكاری وەزیری بازرگانی میسر سەردانی ژوور دەكات
رۆژی 20/10/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد لە محەممەد سامی بریكاری وەزیری بازرگانی میسر و سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی پێشانگاكان و كۆنفڕانسی میسر و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باسی لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر كرا.
محەممەد سامی وتی: لە ئێستادا وڵاتی میسر بە بارودۆخێكی خراپی دارایی گوزەر دەكات، بۆیە ئێمە لە ئێستادا تەنها بیر لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتان دەكەینەوە، هەرێمی كوردستانیش بۆ ئێمە بایەخێكی زۆری هەیە، پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێم لە ئاستێكی باش دایە هیواخوازین زیاتر پەرە بەم پەیوەندییە بدەین.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای خواست وڵاتان بەگشتی و وڵاتانی ناوچەكە بە تایبەتی ئەم بارودۆخە سەختە دارایی یە تێبپەڕێنن، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە زیادبوونی گەشتەكانی نێوان میسر و هەرێم و پتەوبوونی پەیوەندییە بازرگانیەكان، د. دارا جەختیشی لە پتەكردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە كردەوە.
شایانی باسە لەم دیدارە هەریەك لە باقی محەممەد هادی و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 23 Oct 2016 10:13:39 +0000
سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەكانی میسری كرایەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68725-سێیەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-بۆ-بەرهەمەكانی-میسری-كرایەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68725-سێیەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-بۆ-بەرهەمەكانی-میسری-كرایەوە.html سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەكانی میسری كرایەوە
بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سامی محەممەد بریكاری وەزیری بازرگانی میسر، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 20/10/2016 لە سەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەكانی میسری كرایەوە.
لەم پێشانگایە زیاتر لە 70 كۆمپانیای میسری بەشداریان تێداكردووە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. 
شایانی باسە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر رۆژ بە رۆژ پەرەدەسێنێت و كۆمپانیا میسرییەكان بەردەوامن لە هاتنیان بۆ كوردستان و بەشدار دەكەن لە بازاڕەكانی هەرێم ئەمەش لە كلتێكدایە كە رێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و میسر دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 23 Oct 2016 10:12:16 +0000
ئاگاداری https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68727-ئاگاداری.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68727-ئاگاداری.html ئاگاداری
ئاگاداری
 
لە 13-15/12/2016 لە شاری ئۆرلاندۆ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا پێشانگای وزە بەڕێوەدەچێت، هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە لە بواری وزەدا كاردەكەن دەتوانی پەیوەندی بە ژوورەكەمانەوە بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا بە مەبەستی بەشداری كردن لەسەر خەرجی خۆیان.
- بەشداری كردن لەسەر خەرجی كۆمپانیاكەیە
- دوا مۆڵەت بۆ ناونوسین 27/10/2016
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 23 Oct 2016 09:21:23 +0000