تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2016
رۆژی 20/10/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد لە محەممەد سامی بریكاری وەزیری بازرگانی میسر و سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی پێشانگاكان و كۆنفڕانسی میسر و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باسی لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر كرا.
محەممەد سامی وتی: لە ئێستادا وڵاتی میسر بە بارودۆخێكی خراپی دارایی گوزەر دەكات، بۆیە ئێمە لە ئێستادا تەنها بیر لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتان دەكەینەوە، هەرێمی كوردستانیش بۆ ئێمە بایەخێكی زۆری هەیە، پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێم لە ئاستێكی باش دایە هیواخوازین زیاتر پەرە بەم پەیوەندییە بدەین.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای خواست وڵاتان بەگشتی و وڵاتانی ناوچەكە بە تایبەتی ئەم بارودۆخە سەختە دارایی یە تێبپەڕێنن، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە زیادبوونی گەشتەكانی نێوان میسر و هەرێم و پتەوبوونی پەیوەندییە بازرگانیەكان، د. دارا جەختیشی لە پتەكردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە كردەوە.
شایانی باسە لەم دیدارە هەریەك لە باقی محەممەد هادی و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سامی محەممەد بریكاری وەزیری بازرگانی میسر، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 20/10/2016 لە سەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەكانی میسری كرایەوە.
لەم پێشانگایە زیاتر لە 70 كۆمپانیای میسری بەشداریان تێداكردووە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. 
شایانی باسە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر رۆژ بە رۆژ پەرەدەسێنێت و كۆمپانیا میسرییەكان بەردەوامن لە هاتنیان بۆ كوردستان و بەشدار دەكەن لە بازاڕەكانی هەرێم ئەمەش لە كلتێكدایە كە رێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و میسر دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
یەک شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2016 09:21

ئاگاداری

ئاگاداری
 
لە 13-15/12/2016 لە شاری ئۆرلاندۆ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا پێشانگای وزە بەڕێوەدەچێت، هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە لە بواری وزەدا كاردەكەن دەتوانی پەیوەندی بە ژوورەكەمانەوە بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا بە مەبەستی بەشداری كردن لەسەر خەرجی خۆیان.
- بەشداری كردن لەسەر خەرجی كۆمپانیاكەیە
- دوا مۆڵەت بۆ ناونوسین 27/10/2016
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑