تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 04 تشرینی یەکەم 2016
هاوكات لەگەڵ یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی چالاكیەكانی خۆیدا بە چاودێری رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، كۆنفڕانسێكی تایبەت لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری هەرێمی كوردستان) سازدەكات.
ئەم كۆنفڕانسە لە 9-10/10/2016 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بە بەشداری ژمارەیەك لە شارەزا و پسپۆڕی كوردستانی، عێراقی، هەرێمی و ئەوروپی بەرێوە دەچێت
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سێ شەممە, 04 تشرینی یەکەم 2016 08:09

رێیەری بازرگانی 2016-2017 چاپ كرا

لە كۆی 10000 دانە تەنها 2000 دانە لە رێبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەك تێست بە مەبەستی دابەشكردنی لە یۆبیلی زێرینی ژووری بازرگانی هەولێر سێیەمین كۆنگرەی ئابووری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كە 9-10/2016 لە هەولێر ساز دەكرێت چاپ كرا . ئەو هەشت هەزار دانەیەی ماوە لە كۆتایی ساڵ بە هەمان ئەو دیزاینە بەلام دەولەمەندتر بە زانیاری و رێكلامی بازرگانی زیاتر چاپ دەكرێت .
بۆیە هێشتا دەرفەت هەیە بۆ بازرگان و پیشەساز و خاوەن كۆمپانیاكان بۆ راست كردنەوەی ئەو هەڵانەی لە ناو و ناونیشان یا هەر بابەتێكی تردا هەیە ، یان بلاو كردنەوەی ریكلامەكانیان دەتوانن تا 10/12/2016 بەم ژمارە موبایلە پەیوەندیمان پێوە بكەن : 0750 217 93 74 . 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
هاوكات لەگەڵ یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی چالاكیەكانی خۆیدا بە چاودێری رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، كۆنفڕانسێكی تایبەت لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری هەرێمی كوردستان) سازدەكات.
ئەم كۆنفڕانسە لە 9-10/10/2016 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بە بەشداری ژمارەیەك لە شارەزا و پسپۆڕی كوردستانی، عێراقی، هەرێمی و ئەوروپی بەرێوە دەچێت، لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا 6 پەنەڵ گفتوگۆی لەسەر دەكەن كە بریتین لە :
 1- هاوبەشكاری كەرتی گشتی و تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری
2- بەڕێوەبردنی تەنگژەی ئابووری
3- ژینگەی كار و وەبەرهێنان لە كوردستان
4- فێركردن راهێنانی پیشەیی بۆ پەرەپێدانی كەرتی تایبەت
5-  لە دوای نەوت، پەرەپێدانی ئابووری جێگرەوە
6- گەشەكردنی كەرتی تایبەت لە فێركردنی باڵا
 
لەم كۆنفڕانسەدا گفتوگۆی تێروتەسەل دەربارەی هەریەك لەو پەنەڵانە بكرێت و بابەتی گرنگ و هەستیار كە خزمەت بە رەوشی ئابووری هەرێم دەكات دەوروژێنیرێ‌، بە هەمان شێوەی كۆنفڕانسە ئابووریەكان ، ئەم كۆنفڕانسەش دەرئەنجامی دەبێت و بە ئامادەكردنی راسپاردە بۆ باشتر كردنی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.
وا چاوەڕوان دەكرێت دەقی ئەو راسپاردانە بكرێت بە راپۆرتێك و پێشكەش بە حكومەتی هەرێم بكرێت بۆ ئەوەی لە دارشتنی نەخشەو پلانەكانی داهاتوو لەبەر چاو بگیرێن، پێویستە بەشداربووانی كۆنفڕانس كە پێشوەختە داوەت كراون ئامادەكاری بكەن بۆ بەشداری كردن لە گفتوگۆكانی پەنەڵەكان و بە سەرنج و پێشنیارەكانیان نوسینەوەی راسپاردەكان دەوڵەمەندتر بكەن لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو قەیرانە ئابووری و داراییەی كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑