تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2016
رۆژی 6/10/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە دیپات میگلانی كونسوڵی هیند لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتی هیندستان و هەرێمی كوردستان كرا.
كونسوڵی هیند سەرەتا پیرۆزبایی یادی یۆبیلی ژوور لە سەرۆك و ئەندامانی ژوور  كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، وتی: ئێمە هەمیشە هەوڵمانداوە پەیوەندییەكی پتەوی بازرگانی لە نێوان ئێمە و هەرێمی كوردستان دروست بكەین، خۆشبەختانە ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولا لە ئاستێكی بەرز دایە لە هەوڵی پەرەپێدانی زیاتر داین.
دیپات میگلانی وتیشی: جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە كە دەبینین خواست لەسەر بەرهەمانی وڵاتەكەمان هەیە، وە چەندین كۆمپانیاشمان لە هەرێم كاردەكەن و سوپاس بۆ خواش تائێستاش هیچ كێشەیەك دروست نەبووە.
د. دارا جەلیل خەیات دوای بەخێرهێنان سوپاسی كرد بۆ ئەو هەوڵانەی كە لە پێناو پتەوكردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هیند و هەرێم دەیكەن، وتی: هیندستان وڵاتی گرنگە بۆ بازرگانی بەهۆی كوالێتی بەرزی كاڵاكانی و هەرزانی نرخەكەی، عێراق و هەرێمی كوردستان هەر لە كۆنەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی باشی هەبووە لەگەڵ وڵاتی هیندستان بە تایبەت لە بوارەكانی تەندروستی ، خۆراك و قوماش، سەرۆكی ژوور هیواشی خواست كە بە هەوڵی هەردوولا بتوانن پەیوەندییەكان بەرەوە پێشتر ببەن و وە پەیوەندی لە نێوان ژوورە بازرگانیەكانی هەردوولا دروست بكەن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑